به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به هێرشی هێزه‌کانی په‌که‌که بۆ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازیی تورکیا له سنووره‌کانی عێراقه‌وه کرد و گوتی: له باکووری عێراق هێرشی مووشه‌کی کرایه سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له سنووره‌کانی جۆله‌مێرگ و به‌هۆیه‌وه 3 هێزی سوپای تورکیا کوژران و 1 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوو.
ئه‌م هێرشه له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که له ناوچه سنوورییه‌کانی ئه‌عزاز- ته‌ل ڕه‌فعه‌ت شه‌ڕ له نێوان سوپای تورکیا و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه ڕووی دا که له ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێک به پله‌ی نه‌قیبی سوپای تورکیا کوژرا و ئه‌فسه‌رێک به پله‌ی نه‌قیب بریندار بوو.
سه‌رچاوه: هابرتورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment