UN: پێویسته‌ هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌كانی شنگال چاره‌سه‌ر بكه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوا له‌ هه‌ولێر و به‌غدا ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌کانی شنگال ده‌ست به‌ گفتوگۆ بکه‌ن.

کوردپرێس:

جه‌نین هێنیس پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق له‌ سه‌ردانێکیدا بۆ شنگال گوتی: "جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ دوای پێنج ساڵ له‌ کاره‌ساتی شنگال و ڕزگارکردنی شاره‌که‌ تا ئێستا خه‌ڵکه‌که‌ی له ‌ناو چادردا له‌سه‌ر ئه‌و چیایه‌ ده‌ژین که‌ له‌ کاتی په‌لاماردانی داعش په‌نایان بۆ هێنابوو."

پلاسخارت هۆشداری دا که‌ دابین‌نه‌کردنی خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ر نه‌کردنی کێشه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ شنگال‌ زه‌مینه‌ی ته‌وژمێکی دیکه‌ی‌ توندوتیژی و ناسه‌قامگیری به‌رهه‌م دێنێت و گوتی: "شکستی به‌رده‌وام له‌ دابین کردنی خزمه‌تگوزاری بێ ئه‌مه‌گییه‌ به‌رامبه‌ر دادگه‌ری و فه‌راهه‌م کردنی زه‌مینه‌یێکی به‌پیت و نموونه‌یییه‌ بۆ ته‌وژمێکی تازه‌ی توندوتیژی و ناسه‌قامگیری."

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ K24 وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53476

Your Comment

You are replying to: .
captcha