کوردپرێس:
مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزهكانی سووریای دیوكرات (هەسەدە) لەوتارێكدا لە میانی بهڕێوهچوونی کۆنگرەی هۆزەکانی سووریا رایگهیاند، "دانووستاندنی ناڕاستەوخۆمان لە رێگەی نێوەندگیرەوە لەگەڵ تورکیا ههیه، بۆ دایالۆگ و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی دانوستاندن و ئاشتییەوە ئامادەین".
كۆبانێ دهشڵێت، "ئامادەین لەسەر داخوازییەکانی تورکیا بوەستین لەبارەی پرسەکانی گرێدراوی سنوورەوە، بەڵام لەهەمان کاتدا داوا دهكهین کە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سووریادا نەکات".
لهبارهی كانتۆنی عهفرینیشەوە مهزڵوم كۆبانێ ڕوونی كردهوه، "دەبێت توركیا عەفرین بگەڕێنێتەوە بۆ خەڵکی كانتۆنهكه، بەبێ گەڕانەوەی خەڵکی عەفرین بۆ ماڵەکانی خۆیان، بەبێ گەڕانەوەی عەفرین بۆ سەر ڕەوشی ئاساییی خۆی ئهوا ناتوانین باسی هیچ چارەسەرێکی بنچینەیی و ستراتێژی بکەین".
فهرماندهی گشتی شهڕڤانان هۆشداری دایه حكوومهتی ئهنقهره و وتی، "دەبێت تورکیا ڕێز لە سەروەریی دەوڵەتی سووریا و سەروەریی خاکی سووریا بگرێت".
لێدوانەکەی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەبارەی دانووستاندن لەگەڵ ئەنقەرە لەکاتێکدایە بە نافەرمی هەواڵی ئەو دانووستاندنە بڵاو بووەتەوە و حەفتەی ڕابردوو فایەق ئوزتراک وتەبێژی پارتی کۆماریخوازی گەلانی تورکیا لە پرێس کونفڕانسێکدا تانەی لە دەوڵەتی تورکیا دا لە بەر ئەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات گفتوگۆ دەکات و ئیدعای کرد ئەو دانووستانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەردەوامە و گوتیشی: "بریکاری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سڕی ئەو گفتوگۆ نهێنییەی هەڵماڵی و دەوڵەتی تورکیا دانووستانەکە دەشارێتەوە."
لە لایێکی دیکەشەوە کوردی سووریا مکووڕە لە سەر چەسپاندنی ئیدارەی خۆسەر و پارێزگاری کردن لە دەستکەوتەکانی ئەم چەند ساڵەی خۆی بە هۆی شکستدانی داعشەوە بە دەستی هێناوە و کۆنتڕۆڵی یەک لە سەر چواری خاکی سووریای بە دەستەوە گرتووە. هەر بەو مەبەستەش سەرقاڵی گفتوگۆکردن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی دیمەشقە.
هەر لەو بارەیەشەوە مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی باڵای هێزی سووریای دیموکرات بە سەرکردایەتیی کوردەکان بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای وتووە: "ئێمە ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بکەین بۆ ئەوەیە لەبارەی دەرەچەیێکی دیموکراسییانە بۆ چارەکردنی کێشەی باکووری سووریا ڕێکبکەوین."
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە زاری مەزڵووم کۆبانییەوە ڕایگەیاند پێویستە دیمەشق ددان بە هەموو دەستکەوتەکانی کورددا بنێت چوونکە کورد قبووڵی ناکات بگەڕێتەوە بۆ دۆخەکەی پێش ساڵی 2011.
هەواڵی پێوەندیدار:
Your Comment