کوردپرێس:
ئهنالینا باربوك سهرۆكی پارتی سهوزی ئهڵمانی له دیمانهیێكیدا لهگهڵ ئاژانسی ههواڵی ئهڵمانی رایگەیاند، پێویستە حکوومەت پڕۆژهیێک بۆ پاراستن و گرتنهخۆی ئهو ئێزیدییانه جێبەجێ بکات، كه تائێستاش بههۆی توندوتیژیی داعشهوه له بارودۆخێكی نالهباردا دهژین و ژنان و كچانیان تووشی دهستدرێژی و كوشتوبڕ بوونهتهوه و زۆرێك لهوانه سهروماڵیان تیاچووه.
ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردووە، دهبێت حكوومهتی ئهڵمانیا بهرنامهیێكی بەهێز دابنێت ژمارهیێكی زۆریان بگوازێتهوه بۆ ئەڵمانیا سهرلهنوێ بیانخاتهوه سهر ژیانی ئاسایی، بهتایبهتیش ئهو ژن و كچانهی كه لای داعش دهستبهسهر كرابوون.
سەرۆکى پارتى سەوزى ئەڵمانى ڕوونی کردەوە، دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان بەرنامەکانى خۆى تایبەت بە ئافرەتانى ئێزیدى جێبەجێ بکات کە تایبەتە بە دەسترێژیى سێکسى لە جیهاندا.
ناوبراو باسى لەوەش کرد، ئەرکى حکوومەتەکەى مێرکڵە کە هاوکاریى ئێزیدەکان بکات و سەر لەنوێ ژیانیان بۆ بگەڕێنێتەوە.
پێشتر نووسینگەی کاروباری ئێزدییە ڕفێندراوەکان بەیانێکی دەرکردبوو و لەو بەیانەدا کۆمەڵێک داتای خستۆتە ڕوو کە نەتەوەیەکگرتووەکانیش داتاکانی پشتڕاست کردۆتەوە و ئەو ئامارەنەش دەلالەتن لە سەر ئەو تاوانانەی داعش بەرانبەر بە ئێزدییەکان کردوویەتی. هەر بە پێی ئامارەکە کۆی 6 هەزار و 417 ئێزدی ڕفێندراون لەو ژمارەیەش 3 هەزار و 548 کەسیان ژن و کچ بوون و 2 هەزار و 869 کەسیشیان ڕەگەزی نێرینە بوون. لە کۆی ئەو ڕفێندراوانە 3 هەزار و 548 کەسیان ئازاد کراون کە هەزار و 178 کەسیان ژن و هەزار و دە کەسیان کچ و 337 کەسیان پیاو و 926 کەسیان کوڕ بوون.
حیزبی سەوزی ئەڵمانیا یەکێکە لە سەرکەوتووترین و بەناوبانگترین حیزبەکانی ژینگەپارێزی جیهان و لە 1998 بۆ 2005 بە یاوەریی حیزبی سۆسیاڵ دیموکراتی ئەڵمانیا بەشداریی لە دەوڵەت کردووە و حکوومەتی پارێزگای "بادن وورتمبرگ" ئێستا بەو حیزبە ئیدارە دەکرێت کە لە پەرلەمانی ئەورووپا خاوەنی 14 کورسییە.
Your Comment