سێ خۆشکی کوردی وەرزشوانی «بەرزکردنەوەی قورسایی» سەرکەوتنێکی گەورەیان بۆ وەرزشی عێراق تۆمار کرد

بەشی جیهان- ئۆشین موحسین، ئیناس موحسین و ئیسرا موحسین، سێ خۆشکی کوردی دانیشتووی هەولێر بە بەدەست هێنانی میدالیای ڕەنگاوڕەنگ لە پاڵەوانێتیی بەرزکردنەوەی قورسایدا  بەدوای بەرز کردنەوەی زیاتری ئەم وەرزشەن لە  عێراق و ئاسیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لە ڕاپۆرتێکدا باس لە سەرکەوتنی کەم وێنەی سێ وەرزشوانی کوردی عێراقی دەکات کە ئەندامی یەک خانەوادەن و توانیویانە لە بەشی بەرزکردنەوەی قورساییدا کلکسیۆنێک لە میدالیا ڕەنگاوڕەنگەکان مسۆگەر بکەن.

لەم ڕۆژانەدا ئۆشین موحسین، ئیناس موحسین و ئیسرا موحسین، سێ خۆشکی کوردی دانیشتووی هەولێر ئاوڕی میدیا جیهانییەکانیان بۆ خۆیان ڕاکێشاوە. ئەم سێ خۆشکە لە کێبەرکێ ناوخۆیی و جیهانییەکاندا توانیویانە چەندین میدالیا بەدەست بێنن. ئیناس موحسین بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای وتووە کە خۆی و خۆشکەکانی دەیانەوێت بە بەدەست هێنانی سەرکەوتنی زیاتر ناوی باوکیان لە مێژووی وەرزشی ژناندا زیندوو بهێڵنەوە.

هەر بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا، ئیناس کە تەمەنی لەژێر 20 ساڵدایە شەش میدالیای بەدەست هێناوە و لەگەڤ خۆشکەکانیدا توانیویە عێراق ببەنە ڕیزی وڵاتانی ناودار لە ئاسیادا.

ئەم سێ خۆشکە کوردە تەمەنی هەموویان لەژێر 20 ساڵدایە ساڵی ڕابردوو باوکی خۆیان بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا لەدەست دا ئەوان دەڵێن باوکیان باشترین ڕاهێنەریان بووە.

ئیناس دەڵێت لەگەڵ خۆشکەکانی خۆیان بۆ کێبەرکێ نێونەتەوەییەکان لەوان ئۆلەمپیکی 2024ی پاریس ئامادە دەکەن.

News Code 5346

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha