کوردپرێس: له‌وباره‌یه‌وه ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی یه‌كێتی له قه‌زای مه‌خموور بە بەغداد ئەلیەومی ڕایگەیاند: "شه‌وی رابردوو له لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ریی بۆ پێشمه‌رگه، كه هی پڵنگی ره‌شی سه‌ربه میحوه‌ری مه‌خمووره، دوو وێنه بڵاوكرایه‌وه له‌باره‌ی شێوازی شه‌هیدكردنی ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئێمه و زۆر به رونی له وێنه‌كاندا دیاره له شاخی قه‌ره‌چوغ بووه و سێ كه‌س بوون، دووانیان چه‌كیان پێبوه و وێنه‌ی دواتر كارمه‌ندی ئاسایشه‌كه‌ی ئێمه دیاره كوژراوه و له‌ناو خوێندا كه‌وتووه".
ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ست به كه‌سوكاری نه‌كراوه‌ته‌وه، چوونكه چه‌كدارانی داعش هه‌ركه‌سێک بكوژن ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ست ناكه‌نه‌وه.
ئه‌و كارمه‌نده‌ى ئاسایش رۆژى هه‌ینى له‌لایه‌ن ژماره‌یێک چه‌كداره‌وه له‌قه‌زاى مه‌خموور رفێنراوه، دواى رفاندنى به‌ره‌و شوێنێكى نادیار براوه و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه كوژراوه و ڤیدیۆى چۆنێتى كوشتنه‌كه‌شیان بڵاو كردوه‌ته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment