حه‌وت چه‌كداری داعش له‌ نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر كران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شانه‌ی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی هه‌ڵۆكان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانیدا حه‌وت چه‌كداری داعش له‌ خۆرئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر كراون.

کوردپرێس:

شانه‌ی هه‌واڵگریی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له‌وه‌ کردووه‌: "هێزێكی ئاسمانی به‌ پشتیوانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌ ڕێكخراوی داعش حه‌وت تیرۆریستی سه‌ر به‌ ڕێكخراوه‌كه‌یان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌گار سه‌ر به‌ قه‌زای به‌عاج له‌ خۆڕئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر كردووه‌".

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتووه‌: هه‌ر حه‌وت چه‌كداره‌كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی داعش له ‌نێوان سووریا و عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركرابوو بێ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ بخرێته‌ڕوو.

شایانی باسه‌؛ دوای ده‌نگۆی هه‌ڵاتنی ژماره‌یێكی زۆر له‌ چه‌كدارانی ڕێكخراوی داعش له‌ سووریاوه‌ بۆ ناو عێراق به‌مدواییانه‌ جموجووڵی ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا زیادی كردووه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53424

Your Comment

You are replying to: .
captcha