به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ساڵی 2014 و به دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و دابه‌زینی زۆری نرخی نه‌وت و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناکۆکییه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ره‌وڕووی قۆناغی داکشانی ئابووری و که‌م‌بوونه‌وه‌ی داهات له هه‌رێمی کوردستان بوویه‌وه به جۆرێک که هه‌رێم نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی بدات. ساڵی 2017 به شێوه‌ی فه‌رمی شکست‌هێنانی داعش له هه‌رێمی کوردستان 2017 ڕاگه‌یێندرا به‌ڵام پاشهاته‌کانی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی له 25ی سێپتێمبێری 2017 بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا سزای ئابووری به سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بسه‌پێنێت که ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی قه‌یرانی ئابووریی هه‌رێمی لێکه‌وته‌وه.
له‌و کاته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق هاتۆته سه‌ر کار هه‌رێمی کوردستان ته‌عامولێکی باشتری له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست پێکردووه و به‌غداش ڕه‌زامه‌ندیی خۆی ده‌ربڕیوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مووچه و پشکی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراق بدات. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که هه‌ولێر ڕۆژانه نزیکه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده ده‌کات و تاکوو ئێستا پاره‌ی داهاتی نه‌وته‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا نه‌کردووه.
کۆمپانیی پرۆئه‌کتیڤ ئینۆسترز که دۆخی کۆمپانیا، سه‌رمایه‌دانه‌ری له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی جیهان و داهاتووی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان شرۆڤه ده‌کات له ڕاپۆرتێکدا نووسیی: هه‌رێمی کوردستانی عێراق پاش داکشانێکی درێژخایه‌ن به بۆنه‌ی قه‌یرانی ئابووری و شه‌ڕی داعشه‌وه ئێستا ئه‌و قۆناغه‌ی تێپه‌ڕاندووه و زه‌مینه بۆ سه‌رمایه‌دانیانی زیاتر له‌و ناوچه‌یه فه‌راهه‌م بووه.
ڕاپۆرته‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که نرخی نه‌وت زیاتر بۆته‌وه و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش هه‌ندێک چاکسازیی ئابووری ئه‌نجام داوه هه‌ر بۆیه ئابووریی ناوچه‌که دۆخێکی باشتری هه‌یه.
کۆمپانیی پرۆئه‌کتیڤ ئینۆسترز باس له‌وه ده‌کات که سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندیی باشی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گواستنه‌وه‌ی پاره به بۆنه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق بۆ پێدانی پشکی هه‌رێمی کوردستان له بودجه به‌ستێن بۆ گه‌شه‌ی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان ڕه‌خسێندراوه.
کۆمپانیایێک که سوود و قازانجێکی زۆری له باشتربوونه‌وه‌ی دۆخی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست خستووه کۆمپانیای جه‌نێل ئێنێرژییه که ناوه‌نده‌که‌ی له له‌نده‌ندایه. پرۆئه‌کتیڤ ئینۆسترز له ڕاپۆرته‌که‌یدا باس له‌وه‌ش ده‌کات که کۆمپانیای جه‌نێل ئێنێرژی چالاکییێکی به‌رفراوانی له بواری ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان هه‌یه و تاکوو چه‌ند ساڵ پێش ئێستا قه‌رزێکی که‌ڵه‌که‌بووی زۆری هه‌بوو به‌ڵام ئێستا نه‌ک هه‌ر قه‌رزه‌کانی داوه‌ته‌وه به‌ڵکوو دوایین ئاماره‌کان باس له‌وه ده‌کات که زیاتر له 80 ملیۆن دۆلاریش سوودی کردووه.
بیل هیگز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای نه‌وتیی جه‌نێل ئێنێرژی تیشک ده‌خاته سه‌ر دوایین کاروباری داراییی کۆمپانیاکه و ده‌ڵێت: دۆخی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌نده باش بووه که ئه‌م کۆمپانیا له مانگانی ڕابردوودا به شێوه‌ی به‌ردوام حه‌قده‌ستی خۆی له هه‌رێمی کوردستان وه‌رگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای جه‌نێل ئێنێرژی یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی باشتربوونه‌وه‌ی دۆخی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان پێدانی مونه‌زه‌می حه‌قده‌ستی کۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌کان وه‌سف ده‌کات که یه‌ک له لێکه‌وته‌کانی ئه‌و بابه‌ته‌ش به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن کۆمپانیای جه‌نێل ئێنێرژییه و هه‌رێمی کوردستانیش داهاتێکی زیاتر ده‌ست ده‌خات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment