کوردپرێس:
سامر غه‌زبان وه‌زیرى نه‌وتى عێراق به ئاژانسى ڕۆیته‌رزی گوتووه که هه‌وڵه‌کانیان ده‌ست پێکردووه تا هه‌نارده‌ى نه‌وتى که‌رکووک به ڕێژه‌ى 50% زیاد بکه‌ن.
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: به‌م نزیکانه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر پرسى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت و ڕێککه‌وتنى بودجه‌ی 2019 کۆ ده‌بینه‌وه.
غه‌زبان ڕوونیشی کرده‌وه: تا ئێستا هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند نه‌بووه به هه‌نارده‌کردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕێگه‌ى سۆمۆوه و پێویسته پابه‌ندى ڕاده‌ست کردنى ئه‌و بڕه نه‌وته بێت.
سه‌رچاوه‌یێکی حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستانیش باس له‌وه ده‌کات که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 28ی نیسانی 2019 شانده‌که‌ى به‌غدا ده‌گاته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکوومه‌تى هه‌رێم کۆ ده‌بنه‌وه و تیایدا له‌باره‌ى ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیله‌ى له بودجه‌ى گشتى ساڵى 2019 بۆ حکوومه‌تى هه‌رێم دیارى کراوه گفتوگۆ ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها پرسى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى که‌رکووک له ڕێى بۆری نه‌وتى هه‌رێمه‌وه بهشێکىتر ده‌بێت له گفتوگۆکانى شانده‌که‌ى به‌غدا و حکوومه‌تى هه‌رێم.
به‌پێی بودجه‌ى ساڵى 2019 حکوومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند کراوه به ڕاده‌ست کردنى بڕى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به کۆمپانیاى سۆمۆ به‌ڵام تا ئێستا حکوومه‌تى هه‌رێم ئه‌و نه‌وته‌ى ڕاده‌ست نه‌کردووه و ئه‌وه‌ش وای کردووه مه‌ترسى له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروست ببێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment