بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌نی ٣١ن ئاداردا به رێژه‌یێكی زۆر سه‌ركه‌وتنمان له‌و تاقیكردنه‌وه‌دا به‌ده‌ست هێنا.گه‌له‌كه‌مان له كۆی هه‌زار و ٣٨٩ شاره‌وانی ٧٥٨ شاره‌وانییان به تیمه‌كانی ئاك پارتی سپاردووه.
له‌باره‌ی تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی ئیستانبوڵ ئه‌ردۆغان گوتی: "لێره‌دا رێكخستنێكی رێكخراوه‌یی زۆر جددی هه‌یه. به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستمان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن. كردنه ئامانجی ئێمه و هێرشكردنه سه‌رمان بێپه‌روا له‌لایه‌ن جه‌هه‌په‌وه به‌هۆی به‌كارهێنانی رێگاكانی تانه‌دان كه له یاسای هه‌ڵبژاردن رێگا پێدراوه به ته‌واوی واتا ره‌وشێكه هه‌م مایه‌ی پێكه‌نینه و هه‌م مایه‌ی خه‌م. قسه له‌سه‌ر شتێكی له‌وشێوه‌یه ده‌كرێت' ئاك پارتی بێ ئومێد بووه.' زۆر به روونی ده‌یڵێم، تا دوایین سات به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر خەباتی یاساییمان. پێنج ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردراون و پێنجی دیكه‌یش سەپێندراون كۆ یه‌ک كه سه‌رۆک شاره‌وانییه. به‌ڵام پێموایه ئه‌وه له‌گه‌ڵ دیموكراسی ناگونجێ، چوونكه له دیموكراسیدا باڵاده‌ستی بۆ هه‌ڵبژێردراوانه نه‌ک ئه‌وانه‌ی سەپێندراون. پێویسته چاو به سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كان له په‌رله‌ماندا بخشێندرێته‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌ركۆماری توركیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ئه‌و هه‌لقۆزه‌رانه‌وه جێناهێڵن كه له چوار لاوه سه‌نگه‌ریان لێ‌گرتوون بۆ ئه‌وه‌ی به تیری ژه‌هراوی پارته‌كه‌یان بپێكن، گوتی: "ئه‌و كارانه‌ی له نێو ئێمه تا ئاستێكی دیار و ئه‌و خاڵه دیارانه‌ی ئه‌نجام دراون به‌جۆرێک نین جێگای دڵپێخۆش بوون نه‌بن.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تا كۆتایی پابه‌ندی گوته، به‌ڵێن و ئه هاوپه‌یمانیه ده‌بن كه له شه‌وی ١٥ی ته‌مووز دروستیان كردووه، گوتی: "ئه‌وانه‌ی پشتیان به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه داوه ناتوانن له ئێمه تێبگه‌ن. ئه‌وانه‌ی حه‌زی سیاسی‌یان له ئه‌ندازیاریاندا ده‌بیننه‌وه ناتوانن هه‌ست به ئێمه بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی به‌وه رازین كار له‌گه‌ڵ سیناریۆكانی دژی توركیا بكه‌ن له خه‌باتی ئێمه ناتوانن تێبگه‌ن. ئه‌وانه‌ی به‌پێی بای هه‌ڵكردوو ئاراسته‌یان ده‌گۆڕن ئه‌وانه‌ی له كۆشكه شوشه‌به‌نده‌كانه‌وه یاری سیاسیی به‌رز ده‌كه‌ن له نهێنی تێكۆشانی ئێمه ناتوانن تێبگه‌ن. داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه مێشک و دڵیان نه‌خستۆته ژێر فه‌رمانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و هێزه ده‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كانی توركیا به‌یه‌ک بگه‌ین. له‌م وڵاته تاكه جه‌مسه‌رگیرییێک هه‌بێ ئه‌وانه‌ن كه له پێناو خاڵه هاوبه‌شه‌كانی توركیا كۆ بوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له ریزی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان جێیان گرتووه. جگه له‌وه هیچ جه‌مسه‌رگیرییێكی دیكه نییه و دانی پێدا نانێین. پێویستیشمان به‌و جۆره جه‌مسه‌رگیرییه نییه".
سەرچاوە: هابر7
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment