بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كازم عوقابی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق بهSNNی ڕاگه‌یاند: "له‌ئێستادا نه‌ک حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نییه داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كانی ڕاده‌ستی خه‌زێنه‌ی حكوومه‌تی عێراق بكات، به‌ڵكوو پابه‌ندیش نییه به ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتننامه و بڕیاری ژماره 13ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی یه‌كخستنی تاریفه‌ی گومرگی و ئاماده‌نییه جێبه‌جێی بكات".
عوقابی وتیشی:"له كاتێكدا به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌شداربوون له داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه هاوبه‌شه، به‌ڵام تائێستا ئاماده‌ی جێبه‌جێ كردنی نین".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له چ بوارێكدا پابه‌ندنه‌بووه، ئه‌و به‌رپرسه باڵای حكوومه‌تی عێراق وتی:"هه‌ندێک شمه‌ک هه‌یه كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی پاراستی به‌رهه‌م و به‌روبوومه ناوخۆییه‌كانه‌وه و ده‌بێت به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان ڕسووماتی گومرگی زیاتر بخرێته‌سه‌ر كه ڕێژه‌كه‌ی به‌نزیكه‌یی له 10% بۆ 15%یه، به‌ڵام هه‌رێم ئه‌وكاره ناكات.
ناوبراو نموونه بۆ قسه‌كانی دێنێته‌وه و ده‌ڵێت:"بۆ نموونه هاورده‌كردنی به‌شێک له شمه‌كه كشتوكاڵییه‌كان كه له بنه‌ڕه‌تدا قه‌ده‌غه‌یه بهێنرێته عێراق و هه‌رێمه‌وه، هه‌روه‌ها هێنانی هێلكه و مریشكی زیندوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ده‌روازه‌كانی هه‌رێمه‌وه ئه‌و شمه‌كانه ده‌هێنرێن".
به‌وته‌ی عوقابی "له‌مانگی 1ی ساڵی 2018 هه‌رێم و به‌غدا یاداشتێكیان به ئاماده‌بوونی مه‌هدی عه‌لاق ئه‌مینداری ئه‌وكاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم واژۆ كرد، به‌گوێره‌ی یاداشته‌كه‌ش ده‌بێت ده‌روازه‌كانی هه‌رێم له‌ژێر ڕێنمایی و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق كاربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه نه‌كراوه".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق ئه‌وه‌شی وت: "له داهاتوویێكی نزیكدا لیژنه‌ی كاروباری ئابووریی عێراق كۆبوونه‌وه‌یێک له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات و تێیدا نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم بانگهێشت ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment