نێچیرڤان بارزانی داوا دەکات ئەمریکا یارمەتیی چاکسازییەکان لە هەرێمی کوردستان بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەمیانەی کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌كی تیرۆر نیشان دا، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌ولێر و به‌غدا و هاوپه‌یمانانی به‌پێویست زانی.

کوردپرێس: ماڵپەری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، ڕه‌وشی ئاواره‌كانی ده‌ستی تیرۆر و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكاى تاوتوێ كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌دا كه‌ ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ 25/4/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى هەریەک لە قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، نێچیرڤان بارزانى جه‌ختی له‌ خواستى هه‌رێمی كوردستان بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی داعشدا كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییێكی تیرۆر نیشان دا، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌ولێر و به‌غدا و هاوپه‌یمانانی به‌پێویست زانی.

هەروەها پوختەیێكی ده‌رباره‌ی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى دۆخی ئابووریی هه‌رێم و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی ساڵانی ڕابردوو پێشكه‌ش كرد و داوای له‌ وڵاتانی دۆست كرد سه‌رمایه‌گوزاری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێم بن له‌و ڕیفۆرمانه‌ی له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا ده‌ستیپێكردووه‌.

تاوتوێ كردنى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، په‌یوه‌ندی و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53341

Your Comment

You are replying to: .
captcha