مامەڵەی حکوومەتی ھەرێم لە پرسی نەوتدا ھەراج و تاڵانکردنی داھاتی گەلە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت مامەڵەی حکوومەتی ھەرێم لە پرسی نەوتدا ھەراج و تاڵانکردنی داھاتی گەلە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە: "لە ئێستادا حکوومەتی ھەرێم رۆژانە زیاتر لە ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە دەکات، ئەمرۆ نرخی نەوت گەیشتە سەروو ١٣٠ دۆلار، لەماوەی رابردووش لانیکەم تێکرای نرخی بەرمیلێک نەوت لەسەرووی ١٠٠ دۆلار بووە، سەرۆکی حکوومەت خۆشی دەڵێت بۆ ھەر بەرمیلێک کەمتر لە ٤٠ دۆلارمان بۆ دەمێنێتەوە ؟!".

وەردی ئاماژەی بەوەکردووە: "لەو دۆخە باشەی ئابووریدا ئەوەتا حکوومەت بەناھەق و نارەوا بەپەنجا رۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەرانی دابەش دەکات؟، بەڵام مامەڵەی حکوومەتی ھەرێم لە پرسی نەوتدا ھەراج و تاڵانکردنی داھاتی گەلە، ئەنجامەکەشی برسیکردنی ھاولاتیان و گەرم کردنی خوان و گیرفانی ئەم و ئەوە".

News Code 5334

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha