کوردپرێس: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کردووە لە عادل عەبدولمەھدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و لەبارەی دۆخی سیاسی عێراقەوە گفتوگۆیان کرد.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە میانی دیدارەکەدا باس لە دوا پێشھاتە سیاسی و ئەمنییهكانی عێراق و ناوچەکە و پێشكهش كردنی خزمەتگوزارییه پێویستهكان كرا، کە دەبنە ھۆکاری دەستە بەرکردنی خواستەکان و هێنانه دی ژیان و گوزەرانێکی شایسته به هاوڵاتیانی عێراق.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا هاتووە: ھەر لە دیدارەکەدا، تاوتوێی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ شانشینی سعوودیە و دیدار و چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و دەرئەنجامەكانی ئهو سهردانه کرا.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment