کوردپرێس: ئه‌لیكسه‌نده‌ر میگییڤ، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی رووسیا بۆ هه‌نارده‌كردنی چه‌ک، رایگه‌یاند: یه‌كه‌م كاروانی سیستمی به‌رگری مووشه‌كیی ئێس400 له مانگی ته‌مموز/ یۆلیۆی ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێت.
ناوبراو گوتیشی: "مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره رێككه‌وتوون، به‌شێكی ئه‌و سیستمه له‌سه‌ر خاكی توركیا درووست بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه هه‌موو شتێكمان تاوتوێ كردووه. له‌سه‌ر هه‌موو شتێكیش رێككه‌وتووین و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه. له چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ماندا كار ده‌كه‌ین".
ئه‌لیكسه‌نده‌ر میگییڤ باسی له‌وه‌ش كرد: رووسیا و توركیا، پرسی پێشخستنی پرۆگرامی پرۆژه‌كانیان له بواری به‌رهه‌مهێنانی بزوێنه‌ر، فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ر تاوتوێ كردووه و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوانیان هه‌یه.
توركیا به بڕی دوو ملیار و نیو، چوار تیپی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی "ئێس400"ی رووسیی كڕیوه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێی نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی.
لە کوردستان 24 وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment