به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زیاتر له 10 ساڵه که نزیکه‌ی 2 هه‌زار هاووڵاتیی کورد له تورکیاوه چوونه‌ته ژاپۆن و داوای مافی په‌نابه‌رێتییان کردووه به‌ڵام ئه‌و وڵاته داخوازیی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی به هاووڵاتییانی کورد ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. په‌نابه‌ره کورده‌کان له کاواگۆچی باکووری تۆکیۆ پێته‌ختی ژاپۆن نیشته‌جێ بوونه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ژاپۆن دووره‌په‌رێزی ده‌کات له پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی به هاووڵاتییانی کورد به‌ڵام کورده‌کان واز ناهێنن و بۆنه کوردییه‌کان وه‌ک نه‌ورۆز و "زه‌ماوه‌ن" یان شایی به شێوازی کوردی به‌رز ڕاده‌گرن و منداڵه‌کانیان ده‌نێرنه قوتابخانه‌کانی ژاپۆن به مه‌به‌ستی فێربوونی زمانی ئه‌و وڵاته و وه‌رگرتنی مافی شارۆمه‌ندی و دۆزینه‌وه‌ی کار.
به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی ماینیچی ژاپۆن له ڕاپۆرتێکدا باس له زۆربێژی و ئه‌تواری ناشیرینی ژاپۆنییه‌کان له‌گه‌ڵ منداڵه په‌نابه‌ره کورده‌کان ده‌کات. ئه‌م زۆربیژییانه ئه‌وه‌نده زۆر بۆته‌وه که ژماره‌یێک له منداڵه کورده‌کان ناچار بوونه قوتابخانه‌کانیان بگۆڕن یان چیتر حه‌ز به فێربوونی زمانی ژاپۆنی نه‌که‌ن.
ئه‌م ڕۆژنامه ژاپۆنییه ئاماژه به دۆخی دوو کچی کورد ده‌کات که به بۆنه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌تواری ناشیرینی منداڵانی ژاپۆن نیسبه‌ت به خۆیان قوتابخانه‌کانیان گۆڕیوه. بنه‌ماڵه‌ی منداڵه ژاپۆنییه‌کان داوای لێبوردنیان له بنه‌ماڵه‌ی منداڵه کورده‌کان کردووه و ته‌نانه‌ت خه‌رجی چاره‌سه‌ری پزیشکی منداڵانی کوردیشیان داوه به‌ڵام له ڕواڵه‌تدا هیچ ڕێگهچارێک بۆ ڕێگرتن له ئه‌تواری ناشیرینی ژاپۆنییه‌کان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره کورده‌کان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و قوتابخانانه‌ی که منداڵانی کورد تێیدا ڕه‌نج و ئازار ده‌بینن کۆمیته‌یێکی تایبه‌تیان پێکهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌و بابه‌ته بهێنن. به‌رپرسانی قوتابخانه‌کان هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌تواری ناشیرینی منداڵه ژاپۆنییه‌کان له‌گه‌ڵ منداڵه په‌نابه‌ره کورده‌کان ده‌رک نه‌کردنی جیاوازیی فه‌رهه‌نگی و زمانی هه‌ردوولا وه‌سف ده‌که‌ن.
هایدنبۆ ماتسۆزاوا سه‌رۆکی ڕێکخراوی ژاپۆنیی پشتیوانی له کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته به‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی ڕاگه‌یاندووه: زۆربه‌ی منداڵه په‌نابه‌ره کورده‌کان له ژاپۆن به‌ره‌وڕووی ئه‌تواری ناشیرین و زۆربێژیی ژاپۆنییه‌کان بوونه‌ته‌وه.
ناوبراو پێی وایه فێرنه‌بوونی زمانی ژاپۆنی و ده‌رک کردنی به‌رانبه‌ری کورد و ژاپۆنییه‌کان له یه‌کتر ده‌ردیسه‌ر و زۆربێژیی ژاپۆنییه‌کانی لێکه‌وتۆته‌وه و جیاوازییه فه‌رهه‌نگی و زمانییه‌کانی هه‌ردوولا هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌تواری ناشیرینی ژاپۆنییه‌کان نیسبه‌ت به منداڵه په‌نابه‌ره کورده‌کانه.
هایدنبۆ ماتسۆزاوا سه‌باره‌ت به ڕێچاری ئه‌م کێشه‌یه پێشنیازی به به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌کانی ژاپۆن داوه که له‌گه‌ڵ قوتابییه کورده‌کان هاوشێوه‌ی قوتابییه ژاپۆنییه‌کان ڕه‌فتار بکرێت و ڕوانینێکی تایبه‌تیان بۆ منداڵه په‌نابه‌ره کورده‌کان نه‌بێت که‌واته ده‌بێ بۆ چاره‌کردنی ئه‌م بابه‌ته به‌رنامه‌گه‌لێکی تایبه‌ت له‌به‌رچاو بگیردرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment