تاڵب ڕه‌ماوه‌ندی به هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی Life-Off 2019 جگه له شاری له‌نده‌نی سه‌ر به به‌ریتانیا له 12 شاری سه‌ر به وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان وه‌ک سیدنی، مه‌نچێسته‌ر، ملبۆرن، ئامستردام، به‌رلین، تۆرنتۆ، تۆکیۆ، پاریس و نیۆیۆرک به‌ڕێوه ده‌چێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به درامای یه‌ک شاخه گوڵ کرد و گوتی: ئه‌م فیلمه ساڵی 1391 دروست کراوه و هه‌ندێک که‌س وه‌ک میدیا ئازادی، عه‌نبه‌رته‌ڵا مه‌داحی و موسه‌یب ڕۆسته‌می له فیلمه‌که‌دا ده‌ور ده‌بینن و له‌لایه‌ن کۆمپانیای "مورچه"وه بڵاو ده‌کرێته‌وه.
ڕه‌ماوه‌ندی سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکی فیلمه‌که زیادی کرد: منداڵێکی کچی ته‌مه‌ن 8 ساڵ هه‌وڵ ده‌دات له ساڵڕۆژی به‌رزڕاگرتنی یادی مامۆستادا خه‌ڵاتێک به مامۆستاکه‌ی ببه‌خشێت. منداڵه‌که ده‌یهه‌وێت شاخه گولی سه‌ر فرێمی وێنه‌ی باوکی کۆچکردووی بۆ مامۆستاکه‌ی ببات که ته‌نها یادگاری باوکی بۆ دایکییه‌تی و له ئه‌نجامدا دایکی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌ی ده‌کات به‌ڵام یارمه‌تیی کچه‌که‌ی ده‌دات که ڕێگایێکی دیکه بۆ ئه‌و بابه‌ته بدۆزێته‌وه.
شایانی باسه؛ له دیزاینی پۆسته‌ری فه‌رمیی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی Life-Off 2019دا به‌شێک له فیلمی یه‌ک شاخه گوڵ نمایش دراوه که پیشانده‌ری گرنگیی فیلمه‌که بۆ فێستیڤاڵه‌که‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment