کوردپرێس: چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانیى بزووتنەوەی گۆڕان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتیى وت: " له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌مڕۆ رێککه‌وتین له‌سه‌ر پرسى جێگرى دووه‌م بۆ سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم بۆ یه‌کێتى له‌به‌رانبه‌ردا پرسى چاکسازى ئابوورى کاته‌که‌ى پێش بخرێت که به‌رنامه‌ى چاکسازییمان بووه و داومانه‌ته پارتی".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێم و پێکهێنانى حکوومه‌ت پرۆژه یاساى چاکسازى خانه‌نشینى له په‌رله‌مان گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت "هه‌ر که‌سێک مووچه‌ى نایاسایى وه‌ربگرێت ده‌بێت ببردرێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانى جڤاتى نیشتمانى گۆڕانیشى تێدا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى باس له‌وه ده‌کرێت به‌ده‌ر له رێکه‌وتنه‌که‌ى پێشتر له‌گه‌ڵ پارتى که له 18ى شوبات واژۆ کراوه چه‌ند به‌رێوه‌به‌رێکى گشتى و راوێژکارتان له حکوومه‌ت بۆ زیاد کراوه، چالاک موهه‌ندیس وتى "له‌ناو دانووسانه‌کاندا نیم، به‌ڵام ره‌نگه بۆمان زیاد کرابێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزووتنەوەی گۆڕان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه پرسى چاکسازىی ئابوورى لاى بزووتنەوەی گۆران گرنگه تا دادپه‌روه‌رى له‌پێدانى مووچه‌دا هه‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى به‌پله‌ى باڵا خانه‌نشین کراون به‌نایاسایى مووچه وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر هه‌زاران که‌سى تێدا بێت ده‌بێت مووچه‌که‌ى ببردرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment