به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له ساڵی 2014 و وه‌ک ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش پشتیوانیی ئاسمانییان له هێزی کوردی سووریا کرد که له شاری کۆبانێ‌دا له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستیی داعشه‌وه گه‌مارۆ درابوون. واشنتۆن که له سووریا هاوپه‌یمانێکی باشتر له کوردی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نه‌دۆزییه‌وه و له هێزی هه‌ڵبژێردراوی ئۆپۆزیسیۆن بێهیوا ببوو، کوردی وه‌ک هاوپه‌یمانیی سه‌ربازیی خۆی هه‌ڵبژارد و جگه له پشتیوانیی ئاسمانی، چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ڕاده‌ستی ئه‌وان کرد.
له‌م ساڵانه‌دا پشتیوانیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له هێزه کوردییه‌کان درێژه‌ی بوو تا ئه‌و کاته‌ی ڕۆژی 19ی دیسێمبێری 2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا باسی له کشانه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی هێزه‌کانیان له سووریا کرد. بڕیاری کشانه‌وه‌ی زیاتر له 2 هه‌زاری ئه‌مریکا له سووریا به مانای پچڕانی پشتیوانیی ئه‌مریکا له کورد و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کێشه‌گه‌لێکی نوێ له‌وان ئه‌گه‌ری شه‌ڕی گریمانه‌کراوی تورکیا دژی کورد بوو.
ئه‌گه‌رچی ژماره‌یێک له ڕاوێژکارانی تره‌مپ قه‌ناعه‌تیان به ناوبراو هێناوه که له ئێستادا کاتی کشانه‌وه له سووریا نییه به‌ڵام زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته پێیان وایه که له ئێستادا به‌رنامه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا پێوشوێنگری ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که به‌رپرسانی واشنتۆن ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه که ناوچه‌یێکی ئه‌من له نزیکی سنووره‌کانی تورکیا دروست ده‌کرێت و هێزی کوردی سووریا ناتوانێت بچێته ئه‌و ناوچانه‌وه. به‌رپرسانی تورکیاش که له‌م ڕۆژانه‌دا سهفهرگهلێکی چاوه‌ڕواننه‌کراویان بۆ واشنتۆن بووه باسیان له ڕێککه‌وتنی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر سووریا و هاتنه‌دی گۆڕانکاری له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌نقه‌ره کردووه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕووداو و گۆڕانکارییانه هه‌ندێک نیشانه له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی پاڵپشتیی ئه‌مریکا له کوردی سووریا لانیکه‌م تا ئاینده‌یێکی پێشبینیکراو هه‌یه. ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا له بودجه‌ی پێشنیازکراوی ساڵی داهاتووی خۆی بڕی 300 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزی نزیکی خۆی له سووریا یان هێزی سووریای دیموکرات ته‌رخان کردووه.
گۆڤاری ئۆراسیا ڕیۆیۆ له شرۆڤه‌یێکدا له‌باره‌ی ئاسۆی هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و کوردی سووریا باس له به‌رده‌وامیی پشتیوانیی واشنتۆن له کورد ده‌کات هه‌ڵبه‌ت به شێوه‌ی نهێنی.
ئه‌و گۆڤاره ده‌نووسێت: ئه‌مریکا له سه‌ره‌تای مانگی مارچی 2019وه تاکوو ئێستا شه‌ش کاروان یارمه‌تیی سه‌ربازی له ڕێگای عێراقه‌وه بۆ کوردی سووریا ناردووه که وه‌جبه سه‌ربازییه‌کان بریتی بووه له 100 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی هامۆی، 150 ئۆتۆمبێلی پیکاپی ته‌یارکراو به چه‌کی قورس و ڕێژه‌یێکی به‌رچاو چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سووکی سه‌ربازی.
گۆڤاری ئۆراسیا ڕیۆیۆ له‌باره‌ی چۆنێتیی به‌رده‌وامیی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا به کوردی سووریا نووسیی: ئه‌مریکا وه‌جبه سه‌ربازییه‌کانی خۆی به بیانووی ناردنی یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه بۆ که‌مپی ئاواره‌کان له‌وان ئه‌لهۆل ناردووه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که یارمه‌تییێکی مرۆڤدۆستانه‌ی که‌م ڕاده‌ستی ئاواره‌کان کراوه و سێ له‌سه‌ر چواری یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کان به شێوه‌ی نهێنییانه چووه‌ته سووریا و ڕاده‌ستی میلیشیا کوردییه‌کانی جێگیر له که‌مپی ئه‌لهۆل کراوه که له‌و شوێنه‌شه‌وه ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا وه‌ک ته‌ل ئه‌بیه‌ز و "راس العین" له نزیکی سنووره‌کانی تورکیا کراوه.
ئه‌و گۆڤاره ده‌نووسێت: ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی تورکیا له‌سه‌ر پشتیوانیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له کوردی سووریا کاریگه‌رییێکی زۆری نه‌بووه و ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت نیوه‌ی یارمه‌تیی 300 ملیۆن دۆلاری خۆی بۆ هێزی کوردی سووریا بۆ کڕینی چه‌ک ته‌رخان بدات. هه‌روه‌ها ژماره‌ی هێزی سووریای دیموکرات به سه‌رکردایه‌تیی کورد له 60 هه‌زار که‌سه‌وه بۆ زیاتر له 100 هه‌زار هێز زیادی کردووه.
ئۆراسیا به‌رده‌وامیی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا به کوردی سووریا (به شێوه‌ی نهێنی) به هه‌وڵی ئه‌و وڵاته بۆ شڵهژاوبوونی باکووری سووریا و به‌رده‌وامیی کۆنتڕۆڵی واشنتۆن له‌سه‌ر سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانی سووریا وه‌سف ده‌کات.
دوکتۆر ماکس ئابرامز کارناسی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌باره‌ی ئاسۆی هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و کوردی سووریا به ئاژانسی کوردپرێسی گوت: له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا شه‌ڕی سووریا درێژه‌ی ده‌بێت و نابێت چاوه‌ڕوان بین که ئه‌مریکا پشتیوانی له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆسه‌ری کورد له سووریا بکات به‌ڵام ئه‌و وڵاته هێشتاکه کورد بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی به‌کار ده‌هێنێت.
هه‌فته‌ی ڕابردووش دوکتۆر فابریس باڵانشه، مامۆستای زانکۆی لیۆنی فه‌ڕه‌نساش له‌باره‌ی دوورنواڕی هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانی نێوان کوردی سووریا و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاندبوو: "من پێم وانییه ئه‌مریکا هێشتا له سووریا بمێنێته‌وه و له به‌رانبه‌ر هێرشی سه‌ربازیی تورکیا پاسه‌وانی له کورد بکات به‌ڵام تا چه‌ند مانگی داهاتوو ئه‌م بابه‌ته ڕوو نادات چوونکه هێشتا هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا‌ن و کشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش له‌و وڵاته چه‌ندین مانگ ده‌خایێنێت. هه‌روه‌ها کورد چه‌ندین مانگ به بۆنه‌ی زاڵبوون له‌سه‌ر داعش پاڵپشتیی نێوده‌وڵه‌تییان لێده‌کرێت به‌ڵام ئه‌م دۆخه تا کێ درێژه‌ی ده‌بێت؟"
هه‌ڵبه‌ت ژماره‌یێک کارناسی دیکه‌ش پێیان وایه هاوکاریی سه‌ربازیی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ماوه‌یێکی زۆر ده‌خایێنێت و له‌مدواییانه‌دا دوکتۆر یه‌زید سایق توێژه‌ری په‌یمانگای کارنگی له‌باره‌ی ئاسۆی ئه‌و هاوکارییانه به هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسی گوت: "چاوه‌ڕوان ناکرێت دۆناڵد تره‌مپ تا هه‌ڵبژاردنی دیکه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ئه‌مریکا له ساڵی 2020 پێداگری له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌مریکا له سووریا بکات."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment