به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر باس له ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت: دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس بۆ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس ڕایگه‌یاندوووه که ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ولێر په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن و به پڕۆژه‌كانیان به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی شاره‌وانی، هاتوچۆ و ڕێگاوبان هاوكاریی هه‌ولێر بكه‌ن.
ناوبراو گوتیشی: هه‌ولێر و پاریس له زۆر بواری جیاوازدا په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییان ده‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێستا ڕه‌شنووسی ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو شاره ئاماده ده‌كرێت و له ئاینده‌دا ده‌بن به دوو ده‌سته‌خوشک و هه‌ردوو لامان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین.
ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ش له كاتێكدایه شاره‌وانییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌تایبه‌ت شاره‌كانی فه‌ڕه‌نسا ده‌سه‌ڵاتێكی گرنگ و زۆریان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نساش به كۆی ده‌نگ بڕیاریان داوه که په‌یوه‌ندییه‌كانی پاریس و هه‌ولێر په‌ره پێبده‌ن و وه‌ک دوو شاری ده‌سته خوشک له داهاتوودا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وام له نێوانیاندا هه‌بێت.
هه‌ر تایبه‌ت به‌و بابه‌ته عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ڕه‌نسا واده‌ی واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و پاریس وه‌ک ده‌سته خوشكی یه‌كتر بۆ كوردستان 24 ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: بۆ دووه‌م جاره سه‌رۆک شاره‌وانی پاریس سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات، شاره‌وانی پاریس له كۆی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شاری هه‌ولێری بۆ 2 ئامانج هه‌ڵبژاردووه؛ یه‌كه‌میان بۆ واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌یێكه له نێوان ئه‌و 2 شاره كه پێشبینی ده‌كرێت له مانگی حوزه‌یران یانیش ته‌مموزی ئه‌مساڵ واژۆ بكرێت. دووه‌میش بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رۆک شاره‌وانی ئێستای پاریسیش له پۆسته‌كه‌ی نه‌مێنێت ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment