وەزیری پلاندانان: رێژەی بێكاری لە هەرێمی كوردستان بۆ 2.2% دابەزیوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلی سندی وەزیری پلاندانان لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاند بەپێی داتاکان بە ساڵی 2017وە رێژەی بێكاری لە هەرێمی كوردستان دابەزیوە".

کوردپرێس:

عەلی سندی وەزیری پلاندانان لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە وتارێكدا لە سەروبەندی راگەیاندنی رووپێویییێک لەبارەی بازاڕی كار و شیكردنەوەی كارامییەكان لە عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە وتی: "رێژەی بێكاری لە هەرێمی كوردستان لە پێش شەڕی داعش واتە پێش ساڵی 2014 بریتیی بوو لە 6.5 لەسەد، ئەو رێژەیە لەساڵی 2015 گەیشتە نزیكەی 13.5 لەسەد.

وتیشی: خۆشبەختانە لە كۆتایی ساڵی 2017ەوە بێكاری بۆ رێژەی 2.2 لەسەد دابەزی، هەردوو وەزارەتی پلاندانان لە ھەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ رێكخراوی یونیسكۆ رێككەوتوون بۆ ئەوەی ھەڵسەنگاندنی بازاڕی كار بە مەبەستی بەدەستهێنانی ریشاندەر و ئەو توانا و لێهاتووییانەی هەن لە رێگەی سوود وەرگرتن لە توانای مرۆیی ئەو بۆشاییەی لە بازاڕی كاردا ھەیە پڕ بكرێتەوە".

*لە ڕادیۆ نەوا وەرگیراوە

News Code 53130

Your Comment

You are replying to: .
captcha