پارتی دووبارە ڕێبەر ئەحمەد وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار دیاری دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان دووبارە ڕێبەر ئەحمەد وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دیاریدەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماجد شەنگالی پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان بەمیدیای عێراقیی وتووە، پارتی دووبارە ڕێبەر ئەحمەد وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار دیاریدەکات.
بەوتەی ماجد شەنگالی، ئەمڕۆ لەگەڵ سەدرییەکان و سوننەکان بە ئامادەبوونی 265 پەرلەمانتار و بە دەنگی 203 پەرلەمانتار دەرگای خۆ کاندیدکردنیان کردووەتەوە، بەوەش پەیامیانداوە کە ڕێککەوتنە سێقۆڵییەکە بەردەوامدەبێت.
هەفتەی ڕابردوو دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق تەنیا لە دەسەڵاتی پەرلەمانی عێراقدا بێت نەک دەستەی سەرۆکایەتی.

News Code 5311

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha