بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مورتەزا عبادی کونسۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هاووڵاتی ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان پێبەندی دەرکردنی ڤیزەی بێبەرانبەر لە نێوان تاران و بەغدا نییە و جەختی کردەوە ئەگەر ئەم پرسە درێژەی هەبێت ئێران دەرکردنی ڤیزەی بێبەرانبەر بۆ هاووڵاتییاینی هەرێمی کوردستان ڕادەگرێت.
ناوبراو له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی رسووماتی هاتنه‌ناوه له هاووڵاتییانی ئێرانی وتی: "لابردنی تێچووه‌كانی سه‌ردان وه‌ک پاره‌ی ڤیزا و رسوومات ده‌ره‌نجامی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک كۆماری ئێران بۆ به‌غداد و گه‌یشتن به رێككه‌وتن بووه و ئه‌و پرسه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه خرایه‌ڕوو و به‌ڵێنیان دا ئه‌و تێچوو و ڕسووماتانه لاببرێن".
کونسۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه جیا له‌و كۆبوونه‌وانه، به شێوه‌ی نووسراویش به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یێندراوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه له‌لایه‌ن ئێران و عێراقه‌وه جێبه‌جێ كرا ئاگادار كراوینه‌ته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له وه‌رگرتنی پاره‌ی ڕسوومات به بڕی 25000 دینار بۆ هه‌ر کەسێک له‌و ئێرانییانه‌ی له سنووره‌كانی باشماخ، په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران دێنه هه‌رێمی كوردستان.
عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەرپرسی پێوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وتەکانی کونسۆڵی ئێرانی لەبارەی ئەوەی کە هێشتا دەرکردنی ڤیزەی بێبەرانبەر بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی لەلایەن هەرێمەوە جێبەجێ نەکراوە پشتڕاست کردەوە بەڵام جەختی لەمە کردەوە کە هەرێمی کوردستان پێبەندی ڕێککەوتنی تاران-بەغدایە لەسەر دەرکردنی ڤیزەی بێبەرانبەر.
ئاکرەیی وتیشی: ناوەندە پێوەندیدارەکان لەمبارەوە لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی جێبەجێ کردنی کارەکانن بۆ دەرکردنی ڤیزەی بێبەرانبەر بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی و بە دڵنیاییەوە دەڵێم کە ئەم ڕێککەوتنە لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ دەکرێت و ئێستاش تەنها خەریکی چارەسەر کردنی چەند کێشەیێکی تەکنیکین.
عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران زیادی کرد: حکوومەتی ناوەندیی عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر دەرکردنی ڤیزەی بێبەرانبەر گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی فەرمی و هەرێمی کوردستانیش پێبەندی ئەم ڕێککەوتنەیە و بێ گومان پاش چارەسەر کردنی کێشە تەکنیکییەکانی ئەم ڕێککەوتنە بۆ داخڵ بوونەوەی هاووڵاتییانی ئێرانی ڤیزەی بێبەرانبەر دەردەکرێت.
شایانی باسە کونسۆڵی ئێران لە هەولێر ڕەخنەی توندی لە ئاکاری بەرپرسانی هەرێم لەبارەی ئەم ڕێککەوتنەوە گرتبوو و وتبووی: "ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی لێنه‌كه‌وێته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆمان ناچارین ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ی خۆیان ڕه‌فتار بكه‌ین و پاره‌ی ڤیزا له هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ربگرین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment