به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ڕێکخراوی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه کرد که هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق به پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی سوپاوه ئۆپه‌راسیۆنێکی ئه‌منیی به‌رفراوانیان بۆ ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌کانی گرووپی تیرۆریستیی داعش له چیای حه‌مرین له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێ‌کرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ڕێکخراوی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات که ئۆپه‌راسیۆنه‌که له‌ناوچوونی ئه‌شکه‌وت و حه‌شارگه‌ی داعش و نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌ی "النبأ"ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌ی به‌دواوه بوو.
دواتر، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازییان له چیای حه‌مرین ئه‌نجام دا که نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌ی "النبأ"ی داعشیان له ئه‌شکه‌وتێکدا دۆزیوه‌ته‌وه که ژماره‌یێک پرینتێر و کۆمپیۆته‌ر و ڕۆژنامه‌ی تێدا بوووه و بۆ شوێنێکی دیکه گواستراونه‌ته‌وه و دواتر به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو براون ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که هێشتا هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق به‌رده‌وامن له ڕاوه‌دوونانی چه‌کدارانی داعش.
دوای به‌یاننامه‌که‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق، ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی عێراقیش له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه باسی له‌وه کرد که ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منیی چیای حه‌مرین له‌ژێر چاودێری و فه‌رمانده‌ییی لیوا ڕۆکن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی ئه‌نجام دراوه و پاش پاککردنه‌وه‌ی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری حه‌مرین، ئۆپه‌راسیۆنی هێلی بۆرنی ئاسمانی له‌و چیایه‌دا ئه‌نجام دراوه.
له به‌یاننامه‌که‌ی ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی عێراقدا هاتووه: له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا 12 چه‌کداری داعش کوژراون و ناوه‌ندی جێگره‌وه‌ی ویلایه‌تی دیاله به‌ته‌واوه‌تی ڕووخێندراوه و ڕێگای فریاکه‌وتن به‌و گرووپه تیرۆریستییه به‌ته‌واوه‌تی پچڕاوه له حاڵێکدا که 11 شوێنی حه‌وانه‌وه، شوێنی کۆکردنه‌وه‌ی خۆراک، نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌ی "النبأ" و ژماره‌یێکی زۆر جیهازاتی سه‌ربازیی داعش له‌ناو براون و 15 پشتوێنی ته‌قینه‌وه‌ی ئاماده‌کراوی داعش‌یش پووچه‌ڵ کراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment