دانووستانی نێوان دیمه‌شق و کوردی سووریا گه‌یشتۆته‌ بنبه‌ست‌

به‌شی سووریا- ڕاوێژکاری باڵای فیدراسیۆنی باکووری سووریا و ئه‌ندامی شاندی دانووستانکاری کورد له‌ دانووستانه‌کانی مۆسکۆ ئاماژه‌ به‌ دانووستانی نێوان دیمه‌شق له‌گه‌ڵ کوردی سووریا ده‌کات و ده‌ڵێت: پڕۆسه‌یێک که‌ له‌لایه‌ن ڕووسیاوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ست پێکردنی دانووستانی نێوان کورد و دیمه‌شق ده‌ستی پێکرابوو له‌ئارادایه‌ به‌ڵام پێشڕه‌وتێکی نه‌بووه‌.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌کانی نزیک له‌ کوردی سووریاوه‌ ده‌ست که‌وتوون، دانووستانێک که‌ پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا له‌ نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستی پێکردبوو ته‌قریبه‌ن گه‌یشتۆته‌ بنبه‌ست. چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی نزیکی کوردی سووریاش هۆکاری چه‌قبه‌ستووییی گفتوگۆی نێوان کورد و دیمه‌شق به‌ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی ئه‌مدواییه‌ی نێوان به‌رپرسانی ڕووسیا و تورکیا له‌ مۆسکۆ ڕاده‌گه‌یێنن.

به‌ردان چیا کورد ڕاوێژکاری باڵای فیدراسیۆنی باکووری سووریا و ئه‌ندامی شاندی دانووستانکاری کورد له‌ دانووستانه‌کانی مۆسکۆ ئاماژه‌ به‌ هه‌وڵه‌کان ده‌کات بۆ ده‌ست پێکردنی دانووستانی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: پڕۆسه‌یێک که‌ له‌لایه‌ن ڕووسیاوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ست پێکردنی دانووستانی نێوان کورد و دیمه‌شق ده‌ستی پێکرابوو له‌ئارادایه‌ به‌ڵام پێشڕه‌وتێکی نه‌بووه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ڕووسیا له‌بری ئه‌وه‌ی که‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕێککه‌وتنی نێوان کورد و دیمه‌شق چڕ بکاته‌وه‌ بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تورکیا ده‌کاته‌وه‌. ڕووسیا چه‌ندین جار دیدار و دانووستانی له‌گه‌ڵ شانده‌کانی تورکیا ئه‌نجام داوه‌ هه‌ر بۆیه‌ ده‌ورێکی کارای له‌ دانووستانی نێوان کورد و دیمه‌شق نه‌بینیوه‌ و به‌و بۆنه‌وه‌ دانووستانی نێوان کورد له‌گه‌ڵ دیمه‌شق گه‌یشتۆته‌ بنبه‌ست. ڕووسیا له‌مباره‌وه‌ به‌رپرسیارێتییێکی مێژوویی له‌سه‌ر شانه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53046

Your Comment

You are replying to: .
captcha