ئه‌مریکا هۆکاری سه‌ره‌کیی ناسه‌قامگیریی جیهانه‌

به‌شی ئێران- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئێران، ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ هۆکاری سه‌ره‌کیی ناسه‌قامگیریی جیهان ده‌زانێت.

سه‌یید قاسم جاسمی نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرماشان له‌ په‌رله‌مانی ئێران ئاماژه‌ به‌ بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریکا ده‌کات بۆ خستنه‌ لیستی تیرۆری سوپای پاسداران و ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ ده‌رئه‌نجامێکی ساده‌یه‌، چ که‌سێک هۆکاری ڕوودانی ڕووداوه‌کانی هیرۆشیما و ڤیتنام و ئه‌فغانستان و عێراقه‌؟! هه‌مووان ده‌زانن که‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هۆکاری سه‌ره‌کیی ناسه‌قامگیریی جیهانه‌.

ناوبراو گوتیشی: بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا ته‌نها له‌لایه‌ن ڕژێمی زایۆنییه‌وه‌ په‌سه‌ند کراوه‌ و هیچ وڵاتێک پشتیوانی له‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریکا نه‌کردووه‌ چوونکه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌ تیرۆریست ناساندنی سوپای وڵاتێک پێشێل‌کردنی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌.

جاسمی ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌مریکا به‌و بڕیاره‌ تووشی هه‌ڵه‌یێکی ستراتێژیک ده‌بێت چوونکه‌ ده‌ستی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم ئاوه‌ڵاتر ده‌کاته‌وه‌.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ جه‌ختی کرده‌وه‌: هه‌میشه‌ سوپای پاسداران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم پێشه‌نگ بووه‌ و گیانفیداییه‌کانی ئه‌وان له‌ عێراق و سووریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و دیکه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان پیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه‌.

جاسمی ڕاشی‌گه‌یاند: بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا جۆرێک گه‌مژه‌ییه‌ و له‌ قۆناغی یه‌که‌مدا واشنتۆن به‌ره‌وڕووی زه‌ره‌ر ده‌بێته‌وه‌ و زیاتر له‌ ڕابردووشدا ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن قووڵتر ده‌کاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53026

Your Comment

You are replying to: .
captcha