هه‌ولێر کۆمه‌ک بۆ لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی کرماشان و لوڕستان کۆ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆ لێقه‌وماوانی لافاوه‌که‌ی کرماشان و لورستان ڕاگه‌یێندرا.

کوردپرێس:

په‌یمانگه‌ی ته‌کنیکی تایبه‌تی ئاینده‌ له‌ هه‌ولێر به‌ دانانی سندوقێک له‌ ناو باڵه‌خانه‌ی په‌یمانگاکه‌یان هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی بۆ لێقه‌وماوانی لافاو له‌ پارێزگاکانی کرماشان و لوڕستانی ئێران ڕاگه‌یاند.

په‌یمانگای ته‌کنیکی تایبه‌تی ئاینده‌ له‌ هه‌ولێر له‌ په‌یجی فه‌رمی خۆیان له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ په‌یمانگه‌که‌یان بانگه‌وازی قوتابیان و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات به‌ ڕۆحیه‌تی هاوکاری و خێرخوازییه‌وه‌ و به‌پێی توانای دارایییان به‌شداری له‌ هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆ لێقه‌وماوانی لافاوه‌که‌ی کرماشان و لوڕستان بکه‌ن.

ئاماژه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ کردووه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ 250 دیناریش بێت بۆ لێقه‌وماوان زۆر ده‌کات و له‌ ڕه‌وشێکی زۆر خراپدان، یان هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆ بده‌ن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆ لێقه‌وماوان و هاوکاری کردنیان.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ شاری سلێمانییش که‌مپه‌ینێک بۆ هاوکاری کردنی خه‌ڵکی زیانلێکه‌وتووی لافاوه‌که‌ی لوڕستان و کرماشان ڕاگه‌یێندرا که‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52971

Your Comment

You are replying to: .
captcha