کوردپرێس: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیێکی ئاگاداری کورد بۆ بەغدا ئەلیوم وتی: عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرکردە کوردەکانی ئاگادار کردۆتەوە بەنیازە سەردانی شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان بکات.
سەرچاوەکە وتیشی: عادل عەبدولمەهدی مەیلی خۆی بۆ سەردانی کردنی هەرێمی کوردستان بەبۆنە کۆتایی هێنان بە کێشەکانی نێوان هەردوولایەنەکە نیشان داوە، لەوان کێشەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم و ڕادەست کردنی داهاتی هەناردەی نەوت بۆ بەغدا.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی لێببرێت ئاشکرای دەکات سەفەرەکەی عەبدلمەهدی پاش پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت چوونکە حکوومەتی ئێستا بەشێوی کاتی کار دەکات و توانای بڕیاردانی لەسەر پرسە گرینگەکان نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment