به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌و خه‌سارانه‌ی که لێکه‌وته‌وه یارمه‌تییێکی به‌رفراوانی به هاوکاریی نزیکی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و سوپای عێراق کرد و ئاستی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م هاوکارییانه تێپه‌ڕینی سوپای عێراق له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه بوو به مه‌به‌ستی ڕزگارکردنی مووسڵ له ده‌ست داعش و له‌و کاته‌دا ژماره‌یێک له به‌رپرسه عێراقییه‌کان ڕایانگه‌یاند که ڕووداوێکی له‌و چه‌شنه له ماوه‌ی ڕژێمی سه‌دام تاکوو ئێستا ڕووی نه‌داوه.
ئیسماعیل سوودانی ژێنڕاڵی خانه‌نشینکراوی عێراق و نوێنه‌ری پێشووی ئه‌و وڵاته له دیمانه له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی دیفنس پۆست‌دا ئاستی هاوکارییه‌کانی ئێستای نێوان هێزه کوردییه‌کانی عێراق و سوپای ئه‌و وڵاته به که‌م و جێگه‌ی نائومێدی وه‌سف ده‌کات. هه‌ڵبه‌ت ناوبراو پێی وایه که دابه‌زینی ئاستی هاوکارییه‌کانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به بۆنه‌ی ڕووداوه‌کانی مانگی ئه‌کته‌وبری 2017وه بوو که پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕووی دا و ده‌رکردنی هێزی پێشمه‌رگه و کۆنتڕۆڵکردنی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له‌لایه‌ن سوپای عێراقی لێکه‌وته‌وه.
به‌م حاڵه‌شه‌وه نوێنه‌ری پێشووی سه‌ربازیی عێراق له ئه‌مریکا ته‌ئکید له‌سه‌ر پێویستی هاوکاریی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌کاته‌وه له‌پێناو پاراستنی سه‌قامگیریی وڵات و به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌کان که له‌لایه‌ن هه‌ندێک گرووپی تیرۆریستی وه‌ک داعشه‌وه ده‌کرێته سه‌ر عێراق.
سوودانی جه‌ختی کرده‌وه که هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ڕووی سیاسی و ئه‌منییه‌وه یارمه‌تییێکی به‌رفراوان به ئاسایشی عێراق، هه‌رێمی کوردستان و ناوچه جێناکۆکه‌کان ده‌دات.
ناوبراو گوتیشی: ده‌بێ هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به دوور له ته‌داخولی سیاسی بێت بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان به‌لاڕێدا نه‌چن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment