دوو کەس لە کرماشان بە هۆی دەستڕێژی گوللەوە بوونە قوربانی

بەشی کرماشان- جێگری کۆمەڵایەتی و ئینتیزامیی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند لە شارۆچکەی پەردیسی شاری کرماشان تەقە کردن ڕوویداوە و بە هۆیەوە کەسێک کوژراو کەسێکی دیکەش بریندار کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرهەنگ محەمەدڕەزا ئاموویی وتی: ئەم تەقەکردنە نزیک کاتژمێر 23 و 15 خولەکی شەوی ڕابردوو 18ی خاکەلێوە ڕوویداوە کە دوو کەس بە چەکەوە هێرشیان کردۆتە سەر دووکانێک.

ناوبراو درێژەی دا پاش تەقەکردنەکە دوو کڕیار بریندار بوون کە یەک لە بریندارەکان لە کاتی گواستنەویدا بۆ نەخۆشخانە گیانی سپارد و ئەوی تر لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

سەرهەنگ ئاموویی ئاشکرای کرد هێرشبەرەکان پاش تەقە کردنەکە سواری ماتۆرسیکل بوون و لە شوێنەکە هەڵاتن.

جێگری کۆمەڵایەتی و ئینتیزامیی پارێزگای کرماشان زیادی کرد لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدەن ناکۆکیی بنەماڵەیی نێوان خاوەن دووکانەکە و هێرشبەرەکان هۆکاری ئەو هێرشە بووە.

ناوبراو لە کۆتاییدا ڕایگەیاند شۆناسی هێرشبەرەکان ئاشکرا بووە و هەوڵەکان بۆ دەستگیر کردنیان درێژەی هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52953

Your Comment

You are replying to: .
captcha