بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکرات سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوی کردەوە کاردانەوەی لەبارەی سەفەری ئەمدواییەی شاندی سعوودیا بۆ عێراق نیشان دا.
زێباری لە پەیامەکەیدا دەنووسێت: "سەفەری ئەمدواییەی شاندی سعوودی بۆ بەغدا پێشوازیی لێدەکرێت بەم حاڵەشەوە بۆ دروست کردنی هاوسەنگی لە پێوەندی بەغدا لەگەڵ تارن و ڕیاز زۆر دێرە".
وەزیری پێشوو دەرەوەی عێراق جەختیشی کردەوە ئێران چەند ساڵ زووتر لە سعوودیا دەستی کردووە بە پێوەندی لەگەڵ عێراق.
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە حەفتەی ڕابردوو شاندێکی باڵای سعوودی سەردانی بەغدایان کرد و چەندین ڕێککەوتننامەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقدا واژۆ کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment