به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 7ی نیسانی 2019 ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق بڵاوی کرده‌وه که به فه‌رمانی به‌رهه‌م ساڵح پڕۆژه‌یاسای ژنانی ئازادکراوی ئێزدی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کراوه که ئامانج لێی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی ژنانی ئازادکراو و سه‌رپه‌رشتی کردنیان و دابین کردنی ژیانێکی باشتر و دووباره تێکه‌ڵبوونه‌وه‌یان به کۆمه‌ڵگه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانیانه.
پڕۆژه‌یاساکه ئاماژه‌ی به دامه‌زراندنی بهڕێوهبهرایهتییێکی گشتی تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتی کاروباری ژنانی ئێزدی ئازادکراو کردووه که ڕاسته‌خۆ په‌یوه‌ست بێت به ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه و بنکه‌که‌ی له پارێزگای مووسڵ بێت و کاریشی بریتی بێت له ئاماده‌کردنی داتا له‌سه‌ر ژنانی ئێزدی ئازادکراو چاودێری کردنیان و پێشکه‌ش کردنی ھاریکاری پێویست و دابین کردنی ھه‌لی کار و خانووی گونجاو بۆ دووباره نیشته‌جێ کردنه‌وه‌یان.
ھه‌ر له پڕۆژه‌یاساکه‌دا ھاتووه که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کاروباری ژنانی ئێزدی ھه‌ڵده‌ستێت به دابین کردنی مووچه‌ی مانگانه بۆ ژنانی ئازادکراوی ئێزدی که نزیک بێت له مووچه‌ی خانه‌نشینان، هه‌روه‌ها پارچه‌یێک زه‌وی به بێ به‌رامبه‌ریان پێ ببه‌خشرێت.
وه‌ک ڕێزلێنانیش له کاره‌ساتی ئێزدییه‌کان له پڕۆژه‌یاساکه‌دا ھاتووه که ڕۆژی 8ی ئازاری ھه‌موو ساڵێک بکرێته ڕۆژێکی نیشتمانی بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانه‌ی که به‌سه‌ریاندا ھاتووه و له ڕێگای به‌رنامه‌یێکی تایبه‌ت به‌م کاره‌ساته‌وه له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی بینراو و بیستراو و نووسراودا بڵاو بکرێته‌وه.
ھه‌روه‌ھا ده‌بێت وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ئه‌مینداریه‌تی به‌غدا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانیش ھه‌ڵسن به‌ڕێوشوێنی یاسایی بۆ زیندوو ڕاگرتنی قوربانییان و دروست کردنی مۆنۆمێنیت و په‌یکه‌ر و پێشانگه به‌م بۆنه‌یه‌وه.
به‌پێی پڕۆژه‌یاساکه، تاوانبارانی تاوانی ڕفاندن و به‌کۆیله‌کردنی ژنانی ئێزدی نابێت به ھیچ جۆرێک لێبوردنی گشتی و تایبه‌تی بیانگرێته‌وه و به‌ھیچ شێوه‌یێک نابێت له‌سزادان ببه‌خشرێن و لیژنه یاسایی و ئیدارییه‌کانیش ده‌بێت به‌پێی یاسا چاودێری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌ست به‌سه‌رکردنی تاوانکاران و بکه‌ران و ھاوبه‌شه‌کانی ئه‌و تاوانه بکه‌ن.
ھه‌روه‌ھا پڕۆژه‌یاساکه ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که ئه‌و تاوانه‌ی ژنانی ئێزدی دووچاری ھاتبوون به تاوانی کۆمه‌ڵکوژی بناسرێت له ڕێکخراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌رچاوه: به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment