بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی ئه‌مڕۆ له‌میانی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "له‌وه ده‌ستپێده‌که‌م که له رۆژی 10ی 7ی 2019، ئه‌و رۆژه‌ی که سوێندی یاساییم خوارد، به‌رگری له هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بکه‌م، به هه‌مان شێوه هه‌موو به‌رپرسانی تریش له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، له په‌رله‌مان، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره به‌ڕێزه‌کان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، هه‌موویان ئه‌و سوێنده یاساییه‌یان خواردووه، ئێستاش ئێمه ده‌بینین که چه‌ندین مافی ده‌ستووری خه‌ڵکی کوردستان و هه‌رێمی کوردستان پێشێل کراون و پێشێل ده‌کرێن، ئه‌رکێکی ده‌ستووری و یاسایی ئێمه‌یه ئه‌و ئامانه‌ته‌ی که که‌وتووهه‌ته سه‌ر شانی ئێمه، پێویسته به‌رگری لێبکه‌ین و به‌رگری له مافه‌کانی خه‌ڵکی خۆمان بکه‌ین، ده‌ستووری عێراق به هه‌ر سێ زمانی عه‌ره‌بی و کوردی و ئینگلیزیم له‌لایه، زۆر به چڕی هه‌موو بڕگه‌کانیم خوێندوه‌ته‌وه جارێکی دیکه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "من بۆ ئه‌وه‌ی بیرتان بێنمه‌وه، ناچمه ناو ورده‌کاریی مادده‌کان، ته‌نیا بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه، مادده‌ی 44 و 45ی ده‌ستوور، باسی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ده‌کات، به‌ڵام تاکوو ئێستا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێکنه‌هاتووه، که یه‌کێکه له‌و خاڵه گرنگانه‌ی ده‌ستوور بۆ پاراستنی مافه‌کانی هه‌رێمه‌کانی و ئه‌و پارێزگایانه‌ی وه‌کوو هه‌رێم پێکنه‌هاتووه، دانه‌مه‌زراندنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه کاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی که که‌وتوونه‌ته نێوان هه‌رێم یان پارێزگاکان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی، بۆیه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی رێز له ده‌ستوور بگیرێت، ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی که هاتوون، هه‌موویان وه‌ک خۆیان جێبه‌جێ بکرێن، ئه‌وه نه‌بێت که لە به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێکدا بێت مادده‌یه‌کی ده‌ستور جێبه‌جێ بکرێت، یان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی پێیوایه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه، نادیده بگیرێت".
مەسروور بارزانی باسی له‌وه‌ش کرد، "بابه‌تی نه‌وت و غاز، به‌م دواییه بڕیاری دادگای فیدراڵی، بڕیارێکی ده‌رکردووه، بووه‌ته بابه‌ت، ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه زیاتر باس بکه‌م، مادده‌کانی 110، 112 و 115، هه‌ر یه‌کێک به‌شێوه‌یه‌ک باسی ئه‌و بابه‌ته ده‌کات، له مادده‌ی 110 باسی هه‌مو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌کات، که ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵین و هه‌رچی له‌و مادده‌یه‌دا نه‌هاتبێت، که‌واته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌کان یاخود پارێزگاکانه، مادده‌ی 111 باسی ئه‌وه ده‌کات، که نه‌وت و غازی عێراق هی هه‌مو عێراقه، به هه‌مو هه‌رێم و پارێزگاکانیشه‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسی ئه‌وه ناکات که نه‌وت و غاز موڵکی حکومه‌تی فیدراڵییه. ئه‌مه بابه‌تێکی ده‌ستوورییه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له مادده‌ی 112 و 115، مادده‌ی 112 باسی ئه‌وه ده‌کات، چۆن ئیداره‌ی مه‌له‌فی نه‌وت و غاز یان دۆسیه‌یی نه‌وت و غاز بکرێ، تواناکان چۆنن و ئێستا و داهاتو پێویستە چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێـت، له مادده‌ی 115 باسی ئه‌وه ده‌کات، که هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی نییه، ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و پارێزگاکان، جگه له‌مانه مادده‌ی 122ی ده‌ستور هه‌یه، که باسی قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه تاوانلێکراوه ده‌کات، کە له‌لایه‌ن رژێمی پێش‌و ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی عێراق کراوه".
مەسروور بارزانی روونیشیکرده‌وه، "له مادده‌یه‌کی دیکه، که هاتوه مادده‌ی 92ی ده‌ستور، باسی دروستکردنی دادگای ده‌ستوری ده‌کات، من لێره‌دا ده‌مه‌وێت به فراوانتر باسی ئه‌و بابه‌ته ده‌که‌م، ئه‌و دادگا ده‌ستورییه‌ی ئێستا هه‌یه، له زه‌مانی یاسای حکومه‌تی راگوزه‌ر پێکهێنرا، پێش نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور، دوای ئه‌وه ئێمه ده‌ستورمان نوسی و زۆرینه‌ی خه‌ڵکی عێراق به خه‌ڵکی کوردستانیشه‌وه ده‌نگی بۆ دا، به‌ڵام هۆکارێکی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م ده‌ستووره‌ی په‌سه‌ند کرد، ئه‌و مافانه‌ن که له‌م ده‌ستوره‌دا هاتوه، مانای ئه‌وه نییه که ئێمه ده‌ستورێکمان په‌سه‌ند کردبێت و ئاماده‌بین پێشێلی ئه‌و ماددانه‌ی بکرێت، که له‌م ده‌ستوره هاتوه".
ناوبراو وتیشی، "له مادده‌ی 92، من نامه‌وێ بچمه ناو ورده‌کارییه‌که‌ی، به‌ڵام به پوختی ده‌یخه‌مه‌ڕو، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که دروستکردنی دادگای ده‌ستوری به چ شێوه‌یه‌ک بێت".
یه‌که‌م: دادگای فیدراڵی باڵا ده‌سته‌یه‌کی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆییه له روی دارایی و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه.
دوه‌م: دادگای فیدڕاڵی باڵا، له ژماره‌یه‌ک دادوه‌ر و پسپۆڕی بواری فیقهی ئیسلامی و یاساناس پێکدێت، دیاریکردنی ژماره و شێوازی هه‌ڵبژاردن و کاری دادگاکه به یاسا رێکده‌خرێت، به زۆرینه‌ی 2 له‌سه‌ر 3ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
مه‌سروور بارزانی ده‌شڵێت، "دادگای فیدڕاڵی عێراق ئه‌وکاته ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر مادده ده‌ستورییه‌کان بدات، خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور پێکهاتبێت، بۆیه ئێمه داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌که‌ین له خولی داهاتو، هه‌وڵی پێکهێنانی دادگای فیدراڵی به‌پێی رێکاره‌کانی ده‌ستور بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوه‌یه‌کی بێلایه‌ن بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و کێشانه بدات، که له ده‌ستوردا هاتون و له‌وانه‌یه ببن به کێشه‌ی نێوان هه‌رێمه‌کان و حکومه‌تی فیدراڵ".
ئه‌وه‌شی وت، "له هیچ بڕگه‌یه‌کی ده‌ستووریدا نه‌هاتووه، که بڵێت دادگای فیدراڵی کە له کاتی یاسای حکوومه‌تی راگوزه‌ردا پێکهاتووه، ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستوور بدات، گریمان ده‌ستووره‌که به‌و شێوه‌یه‌ش بێت، واتا ئه‌م دادگایە به شێوه‌یه‌کی ده‌ستووریش رێکبخرێت، هیچ دادگایه‌ک بۆی نییه مادده‌یه‌کی ده‌ستووری بنووسێته‌وه، رێکاری گۆڕانکاری له مادده‌کان ده‌ستووردا، له ده‌ستوور خۆیدا دیاری کراون، که به چ شێوه‌یه‌که، که‌واته هیچ دادگایه‌ک شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌ی نییه، که ماددە ده‌ستوورییه‌کان بگۆڕێت".
Your Comment