ئەمریکا كاروانێكی‌ نوێی‌ فڕۆكه‌ی‌ ئێف-16ی ڕادەستی عێراق کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ عێراق گه‌یشتنی‌ كاروانێكی‌ نوێی‌ فڕۆكه‌ی‌ ئێف-16ی‌ بۆ ئەو وڵاتە راگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ به‌یاننامه‌یێكدا وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ عێراق روونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6 فڕۆكه‌ی‌ نوێی‌ جۆری‌ ئێف-16ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ گه‌یشتوه‌ته‌ بنكه‌ی‌ ئاسمانیی‌ به‌له‌د.

گه‌یشتنی‌ ئه‌و فڕۆكانه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ گرێبه‌ستی پێشوی‌ نێوان حكوومه‌تی‌ به‌غدا و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكایه‌.

له‌ ساڵی‌ 2011دا عێراق گرێبه‌ستی‌ كڕینی‌ 36 فڕۆكه‌ی‌ جۆری‌ ئێف-16ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا واژۆ كرد كه‌ به‌هاكه‌ی‌ 4.5 ملیار دۆلار بوو.

سەرچاوە: سۆمریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52912

Your Comment

You are replying to: .
captcha