رێگە به‌ خانه‌واده‌ی ئۆجه‌لان نه‌درا سه‌ردانی ئیمراڵی بكه‌ن

بەشی تورکیا- داواكارییێكی دیكه‌ی خانه‌واده‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری په‌كه‌كه‌ و سێ زیندانیی دیكه‌ی ئیمراڵی بۆ سه‌ردانی كردنیان، ره‌ت كرایه‌وه‌.

کوردپرێس: ئاژانسی فورات نیووز بڵاوی كردۆته‌وه‌، محه‌مه‌د ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌، داواكارییێكی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بورسا كردووه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش داواكارییه‌كه‌یان ره‌ت كراوه‌ته‌وه‌.

دوا دیداری ئۆجه‌لان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی رۆژی 12-1-2019 بوو، كه‌ محه‌ممه‌د ئۆجه‌لان سه‌ردانی دوورگه‌ی ئیمراڵی كرد و چاوی به‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان كه‌وت، ئه‌و دیداره‌ش له‌كاتێكدابوو كه‌ له‌ مانگی ئه‌یلوولی 2016-ه‌وه‌ رێگه‌ به‌ خانه‌واده‌كه‌ی نه‌درابوو سه‌ردانی ئیمراڵی بكه‌ن.

له‌ مانگی ته‌مموزی 2011شه‌وه‌ رێگه‌ به‌ دیداری ئۆجه‌لان و پارێزه‌ره‌كانی نه‌دراوه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52908

Your Comment

You are replying to: .
captcha