به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غولامڕه‌زا شه‌ریعه‌تی پارێزگاری خووزستان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ڕێژه‌ی ئاوی به‌نداوی که‌رخه زیاد بۆته‌وه هه‌ر بۆیه مه‌ترسیی لافاو له‌سه‌ر شاره‌کانی سووسه‌نگرد، حه‌میدیه، ڕه‌فیع، ئهبووحومهیزه، بستان و کوت سه‌ید نه‌عیم هه‌یه و ده‌بێ هه‌رچی زووتر ئه‌و شارانه چۆڵ بکرێن و گوتیشی: له ئێستادا ئه‌و ئاوه‌ی له به‌نداوی که‌رخه ده‌چێته‌ده‌ره‌وه 2 هه‌زار و 400 بۆ 2 هه‌زار و 500 مه‌تری سێجا له هه‌ر چرکه‌یه که ڕووباری که‌رخه پوتانسییه‌لی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته ئاوه‌ی نییه و مومکینه له‌و شه‌ش شاره ئاماژه‌پێکراوه لافاو ڕوو بدات.
ناوبراو گوتیشی: له ئێستادا ڕێژه‌ی ئاوی پشت به‌نداوی که‌رخه زیاتر له 6 میلیار مه‌تری سێجایه و ئه‌وه‌ش به مانای پڕبوونی به‌نداوه‌که‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێژه‌یه کۆنتڕۆڵ نه‌کرێت به‌ره‌وڕووی دۆخێکی قه‌یراناوی ده‌بینه‌وه به‌و بۆنه‌شه‌وه ناچار بووین ڕێژه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی دێته ناو به‌نداوه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌ی له به‌نداوه‌که ده‌چێته ده‌ره‌وه هاوسه‌نگ بکه‌ین.
پارێزگاری خووزستان ڕوونی کرده‌وه: له ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژدا ئه‌و ئاوه‌ی که له به‌نداوی که‌رخه ده‌چێته ده‌ره‌وه له 700 مه‌تری سێجاوه بۆ 2 هه‌زار و 400 مه‌تری سێجا له هه‌ر چرکه‌یێک به‌رز بوویه‌وه که ئه‌و بابه‌ته‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕووبار له به‌شی خوارووی لێکه‌وته‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد: هه‌موو ڕێوشوێنه‌کان گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که‌مترین ئاستی ئاوی به‌نداوی که‌رخه به‌و 6 شاره بگات و داوامان کردوووه که ژنان و منداڵان بۆ ناوچه‌یێکی ئه‌من بگوازرێنه‌وه و گه‌نجان یارمه‌تیی داموده‌زگاکان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له هاتنه‌وه‌ی ئاو بۆ ناو شاره‌کان بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment