بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غازی فەیسەڵ، كارگێڕی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی، بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش لەگوندی گردگراوی، كە گوندێكی كوردنشینی بناری چیای قەرەچوغە، ژمارەیێكی زۆر لە هاوڵاتیان ناوچەكەیان چۆڵ كردبوو، بەڵام بەهەماهەنگی لەگەڵ فیرقەی 14ی سوپای عێراق توانیمان كۆنترۆڵی ئەو گوندە بكەینەوە و هاوڵاتیانیش بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
ناوبراو وتیشی: "هێزێكی سوپای عێراق بەئاراستەی ئەو گوندە جووڵەی پێكراوە و بنكەیێکی سەرەكیشیان تێدا جێگیركردووە، كە وەک كەمینێک دەبێت بۆ تیرۆریستان تاوەكوو چیتر نەتوانن بەویستی خۆیان بچنە ناو گوندە كوردنشینەكانەوە".
غازی فەیسەڵ ئاشكراشی كرد: لەماوەی ڕابردوودا جموجۆڵی تیرۆریستان لە سنووری چیای قەرەچووخ ڕووی لە زیادبوون كردبوو، لەئێستاشدا پلان و ئامادەكاری پێویست كراوە بۆئەوەی ڕێگری لەهەموو جۆرە جموجۆڵەكانیان بكرێت، چوونكە ئەو تیرۆریستانە بەتایبەت لەشەواندا مەترسیان بۆسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست كردبوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment