فازڵ میرانی: قوباد تاڵەبانی دەبێتەوە جێگری سەرۆکوەزیران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنی پارتی و یەکێتی یەکڕیزیی کورد بەرامبەر "ناحەزان" بەهێزتر دەکات و دەشڵێت، قوباد تاڵەبانی دەبێتەوە بە جێگری سەرۆکوەزیران.

کوردپرێس:

لە کاتی بەشداریکردنی لە یادی 60 ساڵەی بە ئاشکرا دەرچوونی رۆژنامەی خەبات، فازڵ میرانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دامەزراندنی حکوومەت و ریککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی دەبێتە هۆی دڵخۆشی خەڵکی کوردستان و یەکڕیزیی کورد بەرامبەر بە پلانەکانی ناحەزانی کورد و کوردستان بەهێزتر دەکات.

فازڵ میرانی گوتی "ئەوە بۆچوونی منە نەک پارتی، پێم خۆش نەبوو وابڵێم بەڵام حەزم کرد ئەو بەستەڵەکە بشکێنم، گوتم قەیدی چییە ئەگەر ئێمە یاریدەدەرێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بدەین بە برادەرانی یەکێتی، قەیدی چییە ئەگەر وەزیرێکی هەرێم یان وەزارەتێکی زیاتر بدەین بە برادەرانی یەکێتی بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە پێکەوە بونیاد بنێین، دوێنێش گوتم لای من گرنگ نییە پارتی چەند وەزارەتی وەرگرتووە، بێگومان پێم خۆشە حیزبەکەی من وەزارەتی زۆری بەربکەوێت، شوکر بۆ خودا ئەو بەشەی هەیە، گرنگ ئەوەیە مرۆڤ شوکرانەی خودا بکات".

فازڵ میرانی راشیگەیاند "ئەگەر یەکێتییەکان دیسان لێم توڕەنەبنەوە، کاک قوباد کە نیوەی هی ئێمەیە و نیوەکەی دیکەشی هی یەکێتی، هەر دەبێتەوە بە جێگری سەرۆکی حکوومەت".

لەبارەی گفتوگۆی پارتی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کە دەیەوێ بەشداریی حکوومەت بکات، فازڵ میرانی دەڵێت "لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامیش سەلاممان هەیە، پێمان باشە برادەرانی کۆمەڵیش لە دەرفەتێکدا ئێمە و ئەوان بگەینە قەناعەت بەشداری لە حکوومەتدا بکەن باشە".

فازڵ میرانی گوتی "ئێمە پەیڕەوی لە رێککەوتنەکەی دوێنێی جەنابی سەرۆک و جەنابی کاک کۆسرەت دەکەین، دەبێت هەردوو حیزب پەیڕەوی لە رێککەوتنی سەرکردەکانی خۆیان بکەن".

News Code 52861

Your Comment

You are replying to: .
captcha