له‌ سلێمانی یادی له‌دایکبوونی زه‌رده‌شت کرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ سلێمانی زه‌رده‌شتییه‌کان یادی له‌دایکبووی زه‌رده‌شتیان کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ سلێمانی زه‌رده‌شتییه‌کان یادی له‌دایکبوونی ئاشو زه‌رده‌شتیان کرده‌وه‌ که‌ یادی سێ هه‌زار و 757 ساڵه‌ی له‌دایکبوونییه‌تی.

په‌یڕه‌وانی زه‌رده‌شت له‌دایکبوونی به‌ وه‌رچه‌رخانێكی نوێ‌ ده‌زانن و ده‌ڵێن که‌ له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ست ده‌که‌ن دووباره‌ له‌دایک ده‌بنه‌وه‌.

له‌ هه‌رێمی کوردستان سێ په‌رستگه‌ی زه‌رده‌شتی هه‌ن و به‌پێی ئاماری ڕێکخراوی یه‌سنا نزیکه‌ی 300 هه‌زار شوێنکه‌وتوویان هه‌ن به‌ڵام ئه‌و ئاماره‌ به ‌شێوه‌یێکی فه‌رمی پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی یاسای ژماره‌ پێنجی ساڵی 2015ی په‌رله‌مانی كوردستان، ئایینی زه‌رده‌شتی وه‌ک یه‌كێک له‌ ئایینه‌ فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تی پێدراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52783

Your Comment

You are replying to: .
captcha