به‌غدا یارمه‌تیده‌ری هه‌رێم ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌ که‌ڵه‌که‌بوووه‌کانی بداته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: به‌غدا بۆ ئه‌مساڵ یارمه‌تی هه‌رێم ده‌دات تا قه‌رزه‌ که‌ڵه‌که‌بوووه‌کانی بداته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عارف قوربانی ئاماژه‌ به‌ پێدانی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه‌ ده‌کات و ده‌ڵیت: به‌شێک له‌و بودجه‌یه‌ی که‌ به‌غدا وه‌ک مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌ینێرێت به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی‌ هه‌رێمی کوردستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌ که‌ڵه‌که‌بوووه‌کانی بداته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌، به‌غدا بۆ ئه‌مساڵ یارمه‌تی هه‌رێم ده‌دات تا قه‌رزه‌ که‌ڵه‌که‌بوووه‌کانی بداته‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی ناردنی 522 ملیاری مانگانه‌ بۆ هه‌رێم تا هه‌رێمیش له‌ داهاتی نه‌وتی کوردستان مووچه‌ ته‌کمیل بکات و قه‌رزه‌کانیشی بداته‌وه‌.

عارف قوربانی له‌ پۆستێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "هه‌ندێک كاک به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕوویدابێت ئێستا که‌وتوونه‌ته‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ به‌غدا مووچه‌ ده‌بڕێت و هه‌رێم سیسته‌می پاشه‌که‌وت په‌یڕه‌و ده‌کاته‌وه‌. دونیایێکی سه‌یره‌ تا دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا هه‌ر کاک بو خۆی ده‌کرد به‌ پاڵه‌وانی ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌ی که‌ توانراوه‌ پرسی مووچه‌ له‌ پرسی ڕاده‌ست كردنی نه‌وتی هه‌رێم جیا بکرێته‌وه‌".

ناوبراو ده‌شڵێت: "ئه‌و كاكانه‌ ده‌یانوت توانیمان وابکه‌ین هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا کێشه‌یان که‌وتیشه‌وه‌ نێوان له‌سه‌ر ڕاده‌ست كردنی نه‌وت، ئه‌وا‌ به‌غدا ناتوانێت مووچه‌ ببڕێته‌وه‌ که‌چی ئێستا بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕوویدابێ، ئه‌و كاكانه‌ که‌وتوونه‌ته‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ به‌غدا مووچه‌ ده‌بڕێت و هه‌رێم سیسته‌می پاشه‌که‌وت په‌یڕه‌و ده‌کاته‌وه‌.

له‌ كۆتاییشدا نووسیویه‌تی: "زانیارییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ن که‌ سه‌ری ساڵ هه‌رێم و به‌غدا بۆ میزانیه‌ی 2020 ڕێککه‌وتنێکی‌تر بکه‌ن و هه‌رێم پابه‌ندی ته‌واوی ڕێککه‌وتنه‌که‌ ببێت".

ئه‌و قسانه‌ی عارف قوربانی له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر ژماره‌یێک په‌رله‌مانتاری كورد له‌وان بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتیمانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشدارییان داوه‌ ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ڕاده‌ست نه‌كات، پێده‌چێت به‌غداد جارێكی دیكه‌ بیر له‌ بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52779

Your Comment

You are replying to: .
captcha