قورساییی ده‌نگ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئۆپۆزیسیۆندا ده‌بێت

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی کۆمپانیای به‌ناوبانگی ڕاپرسیی کۆندا پێی وایه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ پێده‌چێت له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیادا قورساییی ده‌نگی نێوان پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئۆپۆزیسیۆندا بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌کر ئاغردیر سه‌رۆکی کۆمپانیای به‌ناوبانگی ڕاپرسیی کۆندا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیادا که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت هاوسه‌نگیی ده‌نگه‌کان تێک بچێت.

ناوبراو وتیشی: "پێده‌چێت که‌ نیسبه‌تی 51 له‌سه‌دی به‌ 49 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی نێوان پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بگۆڕدرێت."

به‌کر ئاغردیر ڕاشی‌گه‌یاند: دۆخی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێیییه‌ که‌ تێیدا دوو لایه‌نی سه‌ر به‌ حیزبه‌کان له‌ هاوپه‌یمانێتیی فه‌رمی و نافه‌رمی هاوشانی کاندیدای سه‌ربه‌خۆ پێکه‌وه‌ ڕکابه‌ری ده‌که‌ن، پێشبینیی دروستی وه‌ده‌ستهێنانی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ر حیزب دژوار ده‌کاته‌وه‌.

ئاغردیر چاوه‌ڕوانه‌ ژماره‌یێکی به‌رچاو له‌ لایه‌نگرانی ئۆپۆزیسیۆن که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوودا ده‌نگیان نه‌داوه‌ ئه‌م جاره‌یان بێنه‌ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ئه‌و بابه‌ته‌ش ئه‌نجامی شێواز‌ی شه‌ڕخوازانه‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌ (AKP) و شه‌ریکه‌کانی له‌ که‌مپینه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌واندایه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی- شرۆڤه‌ییی ئه‌حوال

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52771

Your Comment

You are replying to: .
captcha