جه‌یمز جێفری: ئه‌مریکا دامه‌زرانی قه‌ندیلێکی دیکه‌ له‌ سووریا قبووڵ ناکات

به‌شی جیهان- نوێنه‌ری ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا ئاماژه‌ به‌ دژایه‌تیی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونه‌وه‌ی په‌که‌که‌ له‌ سووریا ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌مریکا دامه‌زرانی قه‌ندیلێکی دیکه‌ ئه‌مجاره‌ له‌ سووریا قبووڵ ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌یمز جێفری نوێنه‌ری ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ ئه‌و وڵاته‌ نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی په‌که‌که‌ له‌گه‌ڵ کوردی سووریا به‌ ڕه‌وا ده‌زانێت و ڕای‌گه‌یاند: تورکیا نیگه‌رانیی خۆی هه‌یه‌ و ئێمه‌ش ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ ده‌رک ده‌که‌ین.

ناوبراو باسی له‌ نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌مریکا کرد سه‌باره‌ت به‌ به‌هێزبوونه‌وه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) له‌ سووریا و گوتی: ساڵگارێکی زۆره‌ گیرۆده‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا به‌ بۆنه‌ی چیای قه‌ندیله‌وه‌ (شوێنی جێگیربوونی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ باکووری عێراق) بووین. چیتر نامانه‌وێت دامه‌زرانی قه‌ندیلێکی‌تر له‌ سووریا ببینین.

جه‌یمز جێفری ته‌ئکیدی کرده‌وه‌: ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی چه‌ندین دیل بۆ نه‌هێشتنی نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا هاوکاری ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌و بژاردانه‌ نابێت هه‌ندێک کار دژ به‌ هێزی سووریای دیموکراتی لێبکه‌وێته‌وه‌ چوونکه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌نگاوگه‌لێکی وا قبووڵ ناکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52759

Your Comment

You are replying to: .
captcha