سه‌عدی گوڤه‌ن: ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ تورکیا ته‌واو کراوه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی تورکیا ده‌ڵێت: "دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ شار و شارۆچكه‌كان ته‌واو كردوووه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی گوڤه‌ن سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی31ی ئادار گوتی: "دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ شار و شارۆچكه‌كان ته‌واو كردوووه‌".

ناوبراو له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكاری له‌ ژماره‌ی ده‌نگده‌راندا ڕای‌گه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و لیستانه‌ی كه‌ 23ی ئادار نوێ كراونه‌ته‌وه‌، ناوی 146 هه‌زار ده‌نگده‌ر لادراوه‌ كه‌ خۆیان له‌وانه‌دا ده‌بیننه‌وه‌ كه‌ كۆچی دواییان كردوووه‌، چوون بۆ سه‌ربازی یان مافی هاووڵاتی بوونیان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه‌".

سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ له‌ شاره‌كانی ئادیامان، ئارتڤین، ئاگری، بینگۆل، به‌دلیس، دیاربه‌كر، ئه‌لعه‌زیز، ئه‌رزنجان، ئه‌رزه‌ڕۆم، عه‌نتاب، گیره‌سون، گوموشخانه‌، هه‌كاری، قه‌رس، ماڵاتیا، مه‌ڕه‌ش، ماردین، مووش، ئۆردو، ڕیزه‌، سێرت، سیواس، ترابزۆن، دێرسم، ئۆرفا، وان، بایبورت، باتمان، شرنه‌خ، ئه‌رده‌خان، ئیدر و كلیس كاتی ده‌نگدان له‌ کاتژمێر 7ی به‌یانی بۆ کاتژمێر 4ی ئێواره‌ ده‌بێت و له‌ شاره‌كانی دیكه‌ كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ 5ی ئێواره‌ ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52750

Your Comment

You are replying to: .
captcha