بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له رێوڕه‌سمەکەدا فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده، داوای له حكوومه‌تی سووریا كرد، له باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی سووریا دان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ردا بنێت، كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌وان دایه.
لە درێژەی وتەکانیدا مەزڵوم کۆبانێ تورکیای کردە بەردەنگ و وتی: دەبێت توركیا چیتر ده‌ست نه‌خاته كاروباری ناوخۆی سووریا و سه‌رجه‌م هێزه‌كانیشی له‌ناو خاكی وڵاته‌كه‌یان بكشێنێته‌وه.
ناوبراو گوتی: "ئێمه خۆشحاڵین به‌و ده‌ستكه‌وته و رزگاركردنی 5 ملیۆن كه‌س له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا و كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی 52 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ی خاكی وڵات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا، 11 هه‌زار شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده له شه‌ڕه‌كاندا كوژراون و 21 هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون، وێڕای ئه‌و سڤیلانه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه كراونه‌ته ئامانج.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment