بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆشكى سپى له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، زیاتر له هه‌زار چه‌كدارى رێكخراوى داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سووریاى دیموكراتیک-ەوه ده‌ستگیركراون و ئێستا له گرتووخانه‌دان.
لە بەیاننامەکەدا روونیش كراوه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه خه‌ڵكی 40 ده‌وڵه‌تى جیاوازن، كه چونه‌ته سووریا و په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعشه‌وه كردوه.
دوێنێ 23-3-2019 هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتیک "هه‌سه‌ده" له پرێس كۆنفرانسێكدا كۆتایى رێكخراوى داعشی له سووریا و كۆنترۆڵ كردنى ته‌واوه‌تى گوندی باغۆزى راگه‌یاند، كه كۆتا مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى داعش بوو له سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment