نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان برا بەشێکی راستەقینەیە لە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە ڕوو دەکاتە خێر و خۆشی و باری ئابووری ھەنگاو بەرەو ئاسایی بوونەوە دەنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامێکیدا کە بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی کوردی و نەورۆزەوە بڵاوی کردووەتەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم داوای لە کارمەندانی دەزگاکانی ئاسایش کردووە لە وەڵامدانەوەدا بەرامبەر بە خەڵک نەرمتر بن.

لە پەیامەکەدا نێچیرڤان بارزانی ھەرێمی کوردستانی بە برا بەشێکی راستەقینە لە عێراق ناوبردووە و داواشی لە حکوومەتی عێراق کردووە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی گەلی عێراق لە برایەتی خۆی و گەلی کوردستاندا سەربکەوێت.

نێچیرڤان بارزانی راشیدەگەیێنێت: "دەبێت لەمڕۆوە دەستبکەین بە هێوربوونەوە، شەڕی بەرگری ئێمە لە بەرامبەر دڕندەیی داعشدا بەسەرکەوتن تەواو بوو، بووژانەوەی باری ئابووریش دەستیپێکرد و هەنگاو بەرەو ئاسایی بوونەوە دەنێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52680

Your Comment

You are replying to: .
captcha