بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئێران، ئەمریکا مۆڵەتێکی دیکە دەداتە عێراق

بەشی جیهان- ئه‌مریكا 90 رۆژى ترى دا به‌عێراق بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ندى سزاكانى سه‌ر ئێران نه‌بێت و به‌رده‌وام بێت له‌كڕینى كاره‌با له‌م وڵاته‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە 19/03/2019 وادەی بەخشینی عێراق لە سزاکانی سەر ئێران کۆتایی هات، بەڵام ئەمەریکا جارێکی دیکە ئەو وادەیەی درێژکردەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی France24، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سێ مانگی دیکە وادەکەی درێژکردووەتەوە و ئامانجیش لێی، یارمەتیدانی عێراقە تاکوو پێداویستی گاز و کارەبا دابین بکات.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له ‌به‌یاننامه‌یێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، 90 رۆژى تر دراوه‌ به‌عیراق بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ندى سزاكانى سه‌ر ئێران نه‌بێت و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى، كاره‌با له‌و وڵاته‌ بكڕێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عێراق تایبه‌ت به‌سزاكانى سه‌ر تاران، فراوان كردنى سامانى سروشتى له‌ غاز و سه‌رچاوه‌كانى وزه‌، كه‌ ئابوورى عێراق به‌هێز ده‌كات و ده‌توانێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئێران بێته‌ ده‌ره‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52673

Your Comment

You are replying to: .
captcha