بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفیزیۆنیی ئین ئاڕتی ڕایگەیاند پێکدادانەکە لە نزیک گوندی مەدبان بووە لە قەزای شنگال و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەشەڕەکەدا دوو سەربازی سوپای عێراق برینداربوون .
لە ئێستادا شەڕ وەستاوە بەڵام هێزى هەردوولا بەرامبەر یەکترن وەستاون و مەترسی دووبارە دروست بوونى پێکدادان هەیە.
دوو لیوای سوپای عێراق بە چەکی قورسەوە لە تەلەعفەرەوە بۆ دەوروبەری شنگال جوڵێندراون و سەرجەم دەروازەکانى شنگالیان گرتووە.
ئەمەش لە دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ یەبەشە و شاندێکی عێراقی بە سەرپەرشتى زەردەشت شنگالی فەرماندەی گشتى یەبەشە و نەجمەدین جبوری فەرماندەى ئۆپراسینەکانی نەینەوا کۆبوونەوە.
شەوی ١٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە ئەنجامی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان سوپای عێراق و یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال دوو کەس کوژراون و ٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment