کوردپرێس:
نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، ڕۆژی دووشەمە 18ی ئاداری 2019 بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە سلێمانی لەگەڵ جه‌میس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژ به تیرۆر و شاندی یاوەری کۆ بووەوە و لەبارەی دوایین گۆڕانكاریی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه بەپێی بەیاننامەکەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، لە دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح زەروورەتی ھاریکاری و بەشداری­کردنی ئەمریکای بۆ دوبارە ئاوەدانکرنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی عێراقی به‌گرنگ وه‌سف كرد.
لای خۆیەوەی جه‌میس جێفری پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ پڕۆسەی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامیی عێراق دووپات کردەوە، باسی لەو سەركەوتنانەش كرد كە عێراق بەسەر گرووپی داعشدا بەدەستی هێناوە.
نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پابەندبوونی وڵاتەكەشی دووپات كردەوە لە پشتیوانیكردنی عێراق له جه‌نگی دژ به تیرۆر.
Your Comment