به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاگه‌یاندنی کشانه‌وه‌ی پێشوه‌ختی 2500 هێزی ئه‌مریکا له سووریا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاوه ناڕه‌زایه‌تیی زۆری له نێوان به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکا و کوردی سووریا لێکه‌وته‌وه.
دواتر ئه‌مریکا بۆچوونی خۆی گۆڕی و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ده‌یه‌وێت 400 هێزی خۆی له سووریا بهێڵێته‌وه و به یارمه‌تیی هێزێکی 1000 که‌سی ئه‌ورووپا ناوچه‌یێکی پارێزراو له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له باکووری ئه‌و وڵاته دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا بکات.
به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژۆرناڵی ئه‌مریکا له ڕاپۆرتێکی نوێ‌دا ئیدعای کردوووه که وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا به‌نیازه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا دژ به کوردی سووریا به‌رده‌وامی به پشتیوانی له کورد بدات و به‌رپرسانی پێنتاگۆن به واڵستریت ژۆرناڵیان ڕاگه‌یاندوووه که ئه‌و بابه‌ته پێویستی به مانه‌وه‌ی نیوه‌یێک له هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریایه.
به‌رپرسانی ئه‌مریکا ڕاجیاوازییان له‌سه‌ر ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له سووریا هه‌یه له حاڵێکدا زۆربه‌ی به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و وڵاته باس له هه‌بوونی 2 هه‌زار هێزی سه‌ربازی له سووریا ده‌که‌ن و دوو هه‌فته پێش ئێستاش دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند که 2500 هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له سووریادایه.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که جۆزف دانفۆرد سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکا ڕاپۆرتی واڵستریت ژۆرناڵی ڕه‌ت کردۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment